چاوی ئاهوویی خەتا، زوڵفی وەکوو چەنبەری لا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  244 مشاهده
چاوی ئاهوویی خەتا، زوڵفی وەکوو چەنبەری لا
سینە پڕ سەیر و سەفا، دوگمە و مەم، قاوە و چا
گەردەنی بەرزە، وەکوو لالە و مینا بێڕەنگ
خاڵی وەک دانە هەنار و خەتی ڕەنگینی تیا
پەرچەمی دەستە بە دەستە، کە بە گژ کوڵمە ئەچن
دیدەیی هەڵقە بە هەڵقە، دڵی ئەم خەڵکە ئەبا
ئاگری گەرمی سەری کوڵمی، لە دڵ هەڵئەگڕێ
باوەشێنیشی لە دوولاوە بە ئەگریجە ئەکا
بەتەما بووم بگەزم لێوی، وەکوو نوقڵ و نەبات
سەرنخوون بووم و لەپێ کەوتم و ماوم لە تکا
بەچەکوردم بووەتە بووکی تەڕ و سازی وەتەن
بە ڕەقیبم بگەیێنن تەڕەسازی بخوا
ڕاجیتخلص ئاوارە مەبە، ماوە بە دیداری بگەی
بمژی لێو و دەمی، دەستت وەرێنی لە ملا