یار، ئێستە لە ڕێ دیتم و خۆش تێمەوە ڕاما
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
244 مشاهده
یار، ئێستە لە ڕێ دیتم و خۆش تێمەوە ڕاما
ڕۆحی لە سەری زوڵفی گرێدام و بە جا ما
ئەگریجە و پەرچەم، کە ئەپۆشن گوڵەکەی ڕووی
شەوقی لە شەوی ئەم دووە، وەک ڕۆژی سەما ما
ئێشکچییە جانم، لە دەری حەزرەتی دڵبەر
سوڵتان بە هەوەس بەزمی لە دیوانی سەفا ما
ئەی نابەڵەدی قورعەیی ڕەندانی خەریکماو
بۆ چارەسەریت، خار و جەفاخانە بە پا ما
تا لەشکری خەت بێنە سوپەرخانەیی کوڵمەی
قەت کەس نییە دەربازی ڕچەی کوشتن و عاما
ساقی وەرە بەم ئاخری عومرەم بگە فریا
ڕەنگین کە لەبی خەندە و گەردووش دە بە جاما
تێشوویی گەیشتن نییە ڕاجیتخلص، وەرە بمرە
مەڕوانە لە کاروانی دوعای ترس و ڕجاما.