چاوەکەت هەر وەک غەزالەی دەشتە، وا لێم ڕەم دەکا
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
285 مشاهده
چاوەکەت هەر وەک غەزالەی دەشتە، وا لێم ڕەم دەکا
بۆیە سەییادی دڵم، نسکۆ لە زام و خەم دەکا
لەتلەتت کرد جیسم و جەرگم، تۆ بە شمشێری برۆت
یار لەگەڵ یاران ئەمێستا، زامی بێ مەرهەم دەکا
زامی کۆنەی هەڵوەشاندووم و لەباتی مەرهەمێ
وردە وردە، ئەو تەداوی من بە ژەهر و سەم دەکا
یار بە ڕۆژێ گەر بکا قەتڵی سەدان، ناڵێن چ بوو؟
من لەسەر یەک جامی مەی، وا عالەمێک لۆمەم دەکا
ئەو، لە ساتێ سەد کەڕەت گۆڕینی جلکی پیشەیە
من بە ساڵێ خەرقەیێکە، هێشتە سەرکۆنەم دەکا
هێندە گریاوم لە دووری تۆ، ئەگەر باوەڕ دەکەی
سەیری لێشاوی سروشکم، هەر لە بەحر و یەم دەکا
ڕاجیاتخلص ڕۆژی ئەزەل، من خۆشەویستی دڵبەرم
ئێستە پێی عارە ویساڵم، خۆیی نامەحرەم دەکاحساب ابجد: 1936