تا وا بگەڕێن دوژمنی بڕوا، لە عێراقا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  278 مشاهده
تا وا بگەڕێن دوژمنی بڕوا، لە عێراقا
وەختە بتەقم، دەربچێ گیانم لە مەراقا
وازی نییە دەروێشی درۆزن، لە درۆ و سوێند
وەک دز لە دزی و، مەردمی بێ ژن لە تەڵاقا
یەک دێ بە «بیافارسی»، یەک بە «تەعالعربی»، ئێکێ بە «کەم هێر»
یەک «گێلترکی»ە لە گێلخانەیی ساووخ و سوجاقا
گەر پیرە، ئەگەر گەنجە، ئەگەر شێخە، ئەگەر بێگ
نەمدیوە، برا! یەک سەری ڕاستی لە شتاقا
کێ بێت و بڵێ؟ کاکە وەرە و، کاکە بنۆشە
یەک دەورە لەبی بادەیی شیرین، لە مەزاقا
کون کون بوو هەناو و، جگەرە لەتلەتی خاکم
کێشاومە سەری ڕێگە بە سەر، نەک لە دوو لاقا
هەر کوردە لەناو کاو و چیا، پووش و گیاخۆر
هەر خەڵکە لەسەر سفرە، لەناو کۆشک و تاقا
ئەی دڵبەری ناسک بەدەنی کوردی قەلەندەر
گریانی بە کوڵ بۆ من و، تۆش، خەندە بە قاقا
ڕاجیتخلص، ئەتەوێ حاڵی وەتەن ئێستە بزانی!
پووشێکە بە ڕووی باڕەش و، تەیرێکە لە فاقاحساب ابجد: 1947