داگیرسان و کوژانەوە
از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
478 مشاهده
ئەو دوو ڕووبارە دڵدارە
هەتا نەگەیشتبوون بە یەک
هەموو ڕۆژێ هەزار شیعریان
بە هەورا ئەنارد بۆ یەکتر.
ئەم دوو باڵدارە دڵدارە
هەتا نەگەیشتبوون بە یەک
هەموو ڕۆژێ هەزار شیعریان
بە «با»دا ئەنارد بۆ یەکتر
کەچی وەختێ بە یەک گەیشتن
تۆ بڕوانە: دووئاوان هەر ناڵەیەتی و
هێلانە هەر زیقەیەتی و
ژووری شیعریشیان ساردوسڕ
«گەر مەم و زین بە یەکتری بگەیشتنایە لەو ساتەوە ئەکوژانەوە!»
هەتا نەگەیشتبوون بە یەک
هەموو ڕۆژێ هەزار شیعریان
بە هەورا ئەنارد بۆ یەکتر.
ئەم دوو باڵدارە دڵدارە
هەتا نەگەیشتبوون بە یەک
هەموو ڕۆژێ هەزار شیعریان
بە «با»دا ئەنارد بۆ یەکتر
کەچی وەختێ بە یەک گەیشتن
تۆ بڕوانە: دووئاوان هەر ناڵەیەتی و
هێلانە هەر زیقەیەتی و
ژووری شیعریشیان ساردوسڕ
«گەر مەم و زین بە یەکتری بگەیشتنایە لەو ساتەوە ئەکوژانەوە!»