سووتان

«بۆ زەکیە ئالپان»
از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  289 مشاهده
دارێک سووتا، دووکەڵەکەی
هەڵبەستێکی گریاناوی بۆ باخ نووسی.
کە باخ سووتا، دووکەڵەکەی
چیرۆکێکی زۆر غەمگینی بۆ شاخ نووسی.
کە شاخ سووتا، دووکەڵەکەی
پەخشانێکی فرمێسکاوی بۆ گوند نووسی
کە گوند سووتا، دووکەڵەکەی
شانۆیەکی تراژیدی بۆ شار نووسی
لە شاریشدا ژنێک هەبوو
کە جوانیی درەخت و شاخ و
گوند و شاری
لەناو دڵ و لەناو چاو و لە باڵادا هەڵگرتبوو
وەختێ ئەو ژنەیش خۆی سووتان بۆ ئازادی
دووکەڵەکەی
داستانێکی بێ کۆتایی
بۆ سەرانسەری وڵاتم هەمووی نووسی!