لەناو بەفرێکی تاریکەوە
از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
604 مشاهده
ڕووبارم سەرخۆشە و گەمییەکەم زەردەبا ئەیبات و
چارۆگەم چون مێژووم شیتاڵە و
شەپۆلیش قەسیدەی یاڵ بژی زامدار و سەرکێشە!
من شەوم
من جەستەی دەریاچەی کوژراوم
خوێنی شین جیهانی سەر ڕێژمە
من ئێستە لەنێوان ئەم مەرگە شلەدا و لەنێوان ئەم ئاوە ڕەقەدا
بارژنی قەڵەمی زیندانیم
من باڵی فرمێسک و دەنووکی وەڕسی و ئاپوورەی تەنیاییم.
من شەوم،
من وەرزی خاکێکی ئاوارەم
بەیانییان هەڵئەسم: ئەوەرێم
نیوەڕوان، ئێواران، من باڵای دووکەڵم و من بەژنی خوێنێکی پاییزەم بە لووزەو ئەپژێم
بە تەنها لە خەونا من کەسکم کە ئێوە ئەبینم
ئۆهـ! کچی وڵاتی سەنگەسار!
زەمانێک بارانی چاوڕەش بوویت
باریت و منت کرد بە گۆمی قەسیدە
زەمانێک هەتاوی چاوڕەش بوویت
هەڵهاتی و منت کرد بە خەمی ڕووناکی قەسیدە
تێپەڕی سەعاتی شەرابی،
تێپەڕی سەعاتی هەڵاڵە و گۆرانی
من ئێستە لە بەفری تاریک و لە قوتبی تاریکدا
چراوگی کوێرم و
باڵندەی کەسیرەی سەر شەختە!