وریاکردنەوە
از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
613 مشاهده
بە پێی پەتی بەناو ئەم شیعرەدا نەڕۆی!
هەمووی هەر وردەشووشەیە!
بەر لە تۆزێ ئاوێنەیەکی مەراقم
بە دەست خەیاڵمەوە شکا و
کەوتە خوارێ و چون نامۆییم وردوخاش بوو!
بە دەستی ڕووت پەلکی ئەم شیعرانە نەگریت!
هەمووی دڕکە، هێندە نابێ
من بنچکێکی مەراقم لەم پێدەشتی پەیڤانەدا
چقڵی حەرف و ژانی دەرکرد!
کە ئەم شیعرەیشت جێ هێشتم
بێ چەتر نەچیتە دەرێ، تەماشا کە:
لە باشووری خەفەتەوە
پەڵە دەنگێکی ڕەشتاڵە بەڕێوەیە
وەختێ بگاتە سەر ئێرە، من ئەزانم
زۆر بە خوڕڕەم لاواندنەوەی دائەدات و دائەبارێ!
هەمووی هەر وردەشووشەیە!
بەر لە تۆزێ ئاوێنەیەکی مەراقم
بە دەست خەیاڵمەوە شکا و
کەوتە خوارێ و چون نامۆییم وردوخاش بوو!
بە دەستی ڕووت پەلکی ئەم شیعرانە نەگریت!
هەمووی دڕکە، هێندە نابێ
من بنچکێکی مەراقم لەم پێدەشتی پەیڤانەدا
چقڵی حەرف و ژانی دەرکرد!
کە ئەم شیعرەیشت جێ هێشتم
بێ چەتر نەچیتە دەرێ، تەماشا کە:
لە باشووری خەفەتەوە
پەڵە دەنگێکی ڕەشتاڵە بەڕێوەیە
وەختێ بگاتە سەر ئێرە، من ئەزانم
زۆر بە خوڕڕەم لاواندنەوەی دائەدات و دائەبارێ!