شنۆی نەشئەی نیشانەی شەئنە وا بۆ من لە کۆهسار دێ

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 8 دقیقه  803 مشاهده
شنۆی نەشئەی نیشانەی شەئنە وا بۆ من لە کۆهسار دێ
لەگەڵ بای بەربەیانا بۆم دەرکەوت کە بۆی یار دێ
هەموو ئێشی دڵی ڕێشم ئەوا بەو خاکە ساڕێش بوو
خودایە ئەم دەوایە چۆن لە بۆیی مشکی تاتار دێ
بە مانگی یەکشەوەی جەژنی ویساڵی دۆست ئەشوبهێنم
لە ڕێما ناوبەناو شوێنی سمێکی پەیکی ڕەهوار دێ
لە جێیێکی نەدیوی وا کە نازانم چ شوێنێکە
دەمادەم بۆنی خۆشی دڵکەشی دوکانی عەتار دێ
نیشانەی ڕۆژ و شەو گوم بوو جیهان یەکسانە ڕووناکە
ئەمەندە دوابەدوای یەک پڕتەوی پڕتاوی ئەنوار دێ
بەڵێ ئەم شوێنە جێ جیلوەی یەکێکی وا بڵند جێیە
خەیاڵی عەکسی وێنەی، کەی لە دەست تەسویری ئەفکار دێ
ئەگەر پێیەک بەسەر خاکا بنێ و بڕوا لە شوێن پێی ئەو
هەتا ڕۆژی حەشر لەو خاکە بۆنی خۆشی گوڵزار دێ
ئەگەر تۆزێ لە تۆزی پێی بکاتە چاوی نابینا
ئیتر ئەو چاوە زۆر تیژتر لە چاوی ئەهلی ئەبسار دێ
بە جارێ سەروی ئازاد ئەبنە بەندەی سەروی باڵای ئەو
لە هەنگامێ کە هەنگاوی خەرامی تەرزی ڕەفتار دێ
تنۆکی سووری فرمێسکم «نقێمعربی»ی مۆری جەمشیدە
لە شەوقی لەعلی ئاڵی ئەو لە ناوی چاوی خوێنبار دێ
دڵە وشیار بە ناوی پڕتەوی حوسنی ئەزەل لێرە
تەجەللی دەم بەدەم بۆ هەمدەمی قەلبێکی وشیار دێ
ئەوەی هیوام نەبوو بێتە خەووم بۆم هات بە بێداری
تەماشاکەن چ فەیزێکە لە سایەی بەختی بێدار دێ
ئەرێ ڕازی نیهان تاکەی لەگەڵ بای بەر بەیان خالید
بە کوردی بێنی خاکی ئەحمەدی موختارە جار جار دێ
ئەمینی «لِي مَعَ اللهعربی» مەحرەمی ئەسراری «مَا أَوْحَيعربی»
هەتا حەز کەی بەرەو ژوورتر لە قووەی هۆش و پەندار دێ
شەهی تەختی «لَعَمْرُكعربی» شاسواری ساحەیی «لَوْلاَكعربی»
سروودی پڕ دروودی تا ئەبەد لای ڕێی دادار دێ
بە پێ ماچکردنی ئەم فەرشە بە سەر عەرشا برەو دێنێ
بە چ ڕوویێکەوە لەم کارە بۆ بێکارە ئینکار دێ
لە ئەیوانی جەلالی ئەو بە شانازی بە هەر لادا
سەدای دوورکەونەوە، لاچن، لە دەوری دار و دیوار دێ
چ ئەیوانێ کەمتر پاسەوانی ئاستانی ئەو
ئەگەر بێتو بڵێین شای ڕووی زەمین تۆی ئەو لەلای عار دێ
لەبەر پێی پایەیا شابازی فیکرەت تا کەناری عەرش
کە ناگاتە مەرام، ماندوو ئەبێ، خوێنی لە «منقار» دێ
ئەگەر لەم ڕێیەدا چقڵی عینادان هەڵچەقێتە پێم
چ باکمە؟! گوڵوەچن دڕکی گوڵی کەی لا بە ئازار دێ
ئەگەر دەستم کەوێ تایێ لە تاری توڕڕەیی موی ئەو
ئیتر هەرگیز لە لای من کەی خەیاڵی مشکی تاتار دێ
چ شاهێکە کەوا نایێتە ڕوشتەی وەسفی ئەو هەرچەند
لە گەنجی عەرشی ئەعزەم گەرچی هەر جێ دوڕڕێ شەهوار دێ
سەنای ئەو لای خیرەد هێند قورسە بۆی نایێتە جێ هەرگیز
پەنا بەخوا چ کاری وا لە دەست ئەفکاری ئەفکار دێ
ئەگونجێ چەرخ بچێتە دانەیی خاشخاشەوە ئەمما
لە کوێ مەدحی لە قووەی ڕشتەی تەقریر و گوفتار دێ
کەسێ هەردوو جیهان شاباشی ئەو بوو بێ بە سەربەرزی
ئیتر دەربارەی ئەو زاتە چۆن ئەعبیری سەردار دێ
لە ئەسراری دەروونی، جوبرەئیل داماوە نازانێ
ئەگەر بۆ شەققی سەدری سافی ئەو، لای خواوە سەد جار دێ
ئەوەند ڕێی دووری کەعبە تەی مەکە حاجی بە بێهودە
کە «بَيْتِ اللهعربی» ئەوا خۆی بۆ تەوافی قەلبی دڵدار دێ
کەریمێکە لە سایەی ئەو، وجودی «فائض الجودعربی»ە
لە دەریا دوڕ، لە بەرد گەوهەر دەرێتو، گوڵ لە ناو خار دێ
دەمادەم لێوی غونچە پێکەنینی دێتە دەم گاهێ
لە حوسنی خولقی ئەو بایێ، شنۆیێکی لە گوڵزار دێ
ئەگەر مەیلێکی ئەو ڕوو بکاتە تۆ ئەتوانی ڕستگار بی
کە لەم گەردن فرازانە لە ڕۆژێک ناڵەیی زار دێ
لە تاوانا دوو لەت بوو مانگ کە ئەو ئەنگوستی بۆ ڕاهێشت
لە فەیزی ئاوی دەستنوێژی لە دەشتا دەنگی ڕوبار دێ
بە سەودای مووی سەری هەودای تەشبیهم لە دەست دەرچوو
بە نەعتی کەی کەمالی حوسنی! تا ئەشعار و ئەشعار دێ
لە ڕاستی ئافەرینی ئافەرین بادی هەوایێکە
مەگەر گیانئافەرین هەر خۆی لە عەهدی ئافەرینکار دێ
نەوەک هەر ئاسکی سەحرایی کەوا هاتە زوبان بۆ ئەو
لە سنگی سەنگەوە بۆ موعجیزاتی بانگی ئیقرار دێ
بە چاوقوچاندێک چوو هاتەوە لەو ڕێگە دوورەی وا
لەلای پەیکی خیرەد لێکدانەوەی ئەو ڕێیە دیشوار دێ
فریشتەی ئاسمان تا «سِدْرَةعربی» ڕیزیان بەست لەسەر ڕێیدا
بە خۆشی خۆشی مزگێنیان ئەدا تەشریفی موختار دێ
لە ڕاستی موشتەری، خورشیدی ڕووی تیشکێکی خۆی دەرخا
مەهی کەنعان بە نەقدی گیانی، بۆ بازاڕی، بازاڕ دێ
لە دەردی دووریا دار هاتە ناڵە و تۆ کەچی نامری
ئەگەر تۆ مەردی ناچار لەم ژییانەی دوای ئەووت عار دێ
بەبێ نیسبەت ئەشوبهێنن قەد و ڕووی ئەو بە سەرو و گوڵ
ئەوی ئەربابی زەوق و نەزمە ئەم نەزمەی لەلا خوار دێ
بڵێ ڕۆژ پڕتەوێکی ڕووی ئەوە ڕووناکی ئەنوێنی
بڵێی گوڵ ئارەقی ڕووی ئەو تنۆکێکی لە ڕوخسار دێ
تەجەللی ئەوبوو، کەوتە سەر درەختی وادیی ئەیمەن
بەچاولێکەرییە «موساشخص» وا لە تورا خواستی دیدار دێ
غروری قەدری ئەو بوو بایەزیدی ناردە سەر دۆزەخ
لە دەم مەنسووشخصروە بانگی «أَنَا الْحَقعربی» وا لەسەر دار دێ
ئەمە واتەی بە فائدەو کورتە لام بۆ هێزی بازووی ئەو
لە پەردەی «قوڵە فەقیانە»ی ئەوا بە دەستی قەهار دێ
لە دەست دەستی سەخای ئەو هەور ئەگەر بگری و بگرمێنێ
کەفی دەستی لە «جود»ا سەد هەزار گاڵتەی بە ڕووبار دێ
لە بیڕی ئەو ئەگەر بەڕ قەترەیێکی بەرکەوێ جارێ
لە وشکیدا بە وشکی قوڵزوم و دەریایی زەخخار دێ
لە توێی ئەو سینگە پاکەی ئەو بە زاخاوی «أَلَمْ نَشْرَحْعربی»
وەکوو کانی گوهەر، یا زیو و زەڕ گەنجینە ئەسرار دێ
ئەگەر پشتیان بەوە قاییم نەبێ ئەو پێشەوایانە
لە مەحشەردا هەموو پێغمبەران ترسیان لەسەر، بار دێ
بەوە ناموسی ئەکبەر، ئەکبەرە! غاشیەی ئەوی هەڵگرت
بەسەر خێڵی فریشتەیشا بەڵێ بەم نیکتە سالار دێ
گەلێ لەم پایەیە باڵاترە وەسفی بەڵام چیبکەم؟
ئەگەر زیاتر بڵێم بۆ نائەهل، سەرمایەی ئینکار دێ
لە بەزمی قودسیاندا کاتێ تەعریفی بەشەر دەکرێ
لەپێشانا موهاجیر، دوای ئەوان تەوسیفی ئەنسار دێ
لە بێشەی شێری دوشمن شکێنی و مەردی و ئازایی
کە بدوێین شیمەیی پێغەمبەرە نەعتی بە تۆمار دێ
لە بەخشیندا بڵێ شەرمەندەییت بۆ مایەوە حاتەم!!
کە کاتێ ناوی ئەو گەردن فرازانە بە گوفتار دێ
نەوەک وەک پێشڕەوی ئازادەکان سەردەفتەری ئیمان
کە ناوی هاتە ناو سەرقافڵەی دەستەی کەرەمکار دێ
سەدیقی سەروەر و سددیقی ئەکبەر بوی لە قورئاندا
سەنای «ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارعربی» لە دادار دێ
فریشتە کۆنەپۆشی حورمەتی خەرقەی شڕی ئەو بوون
بەوە موژدەی ڕەزای خوایی لە شەئنی ئەو سزاوار دێ
دەمی ماری بە پێی خۆی بەست مەبادا ژاری بۆ یار بێ
مەپوندار! یاری یاری وا لە دەست هەر تیرەیی یار دێ
مەگەر کیشوەرستێنێ، تاج بەخشێ، خەرقە پەشمینێ
کە عەدل و عەزم و ڕەزم و جەزمی وا تەنها لە قەهار دێ
لە دەست ئەو ڕادەکەن «دێو»، میسلی مێشوولە بەدەم باوە
ئەمە لەو دێ!! ئەگینە کردەوەی وا چۆن لە دەییار دێ
لە علیم و حلیم و عەقڵ و فەزڵ و عیرفان و کەماڵاتی
عەقڵ سەرگەشتەیە، گەرد و خولی زۆرتر لە پەڕگار دێ
لە هەردوو سەر کەوا هەردوو سەرا سەریان لە ڕێدایە
دەلیلی بەختیاری دیارە هەر بۆ یاری موختار دێ
ئیتر تۆ داستانی ڕۆستەمی دەستان لەناو دەرکە
لە کۆڕێکا کە ناوی پەیکەری پەیکاری «كرّارعربی» دێ
ئەگەر جێی ڕەوگە ئاسکی ناوکی مشکین نییە بۆ چی!
لە خاکی پاکی ڕێگەی بۆنی خۆشی میسکی تاتار دێ
لە تۆی ئەم خاکەدا هێندە شەهیدی عەشقی نێژراوە
وەکو لالە بە خوێنی سوورەوە جەرگی بریندار دێ
لە جێی توڕرەی خەتی، میشکی خەتا ویستن، خەتایێکە
کە ئەم دەرمانی مانە بۆ نەخۆش و ئەو بە ئازار دێ
کەمێکی جەزبەی عیشقی «پڕیشکێکە» ئەسووتێنێ
نیاز بۆ بێدڵانە و ناز هەموو کاتێ لە دڵدار دێ
حەکیم، دڵ کوێر بوو وا مەعنای نەزانیبو بەسەهوا چوو
کە ئەم واسیتەیا، لای ئەو لە دەوری چەرخی «دەووار» دێ