شێتی من و حوسنی تۆ لێمان بوەتە ئەفسانە
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
489 مشاهده
شێتی من و حوسنی تۆ لێمان بوەتە ئەفسانە
چارێ بکە، تۆ بی و خوا، بۆ ئەم دڵە وێرانە
جارێ بە تیلای چاوت بڕوانە بە لای مندا
بۆ تۆ لە کەس و کارم بووردوم وەکوو بێگانە
سەرگەردی چرای ڕووتم دایم وەکوو پەروانە
لەم سۆز و سەودازەدەم، لای تۆ غەم و پەڕوا، نە
خۆ دەنکە شەوەی خاڵت کێشاومەتە هەودای گیان
لەوساوە لەلام پەشمە تەسبیحی دووسەد دانە
یەکجاری لەدونیادا بەم عیشقەوە ڕووسیاهـ بووم
هەر ناوی منە ئەبرێ لای عابید و مەیخانە
ئیشم نە بە تەسبیحە، کارم نە بە زننارە
هەودای سەری زولفی تۆ پێوەندی دڵ و گیانە
بێ عەقڵی مەکە «خالیدتخلص» بادەی مەیی پێ ناوێ
مەستیت ئەوێ، بنوارە ئەو نێرگسە مەستانە