نەشتەری پۆڵایە یا برژانگی خوێنخوارە ئەمە
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
477 مشاهده
نەشتەری پۆڵایە یا برژانگی خوێنخوارە ئەمە
نەشئەیی مەی یا تەماشای چاوی بیمارە ئەمە
شەونمی گوڵ یا لە شەرمی ڕوویی جانان «عارقە»
یا جەلای ئەو جەبهەیەی شۆخی ستەمکار ئەمە
«مانی»یە نەخشی لەسەر پەڕەی سەمەن کێشا بە میسک
یا خەتی نەو سەرزەدەی سەر لێوی دڵدارە ئەمە
بۆچ ئەمە یاقووتی کان، یا قووتی گیانی بێدڵان!
ئاوی ئەشکەندەر، وەیا، لەعلی شەکەربارە ئەمە
ڕەشحەیی چاڵی چەناگە یاخۆ ئاوی زیندەگی
سێوی ناو باغچەی «ارمفارسی» یا غەبغەبەی یارە ئەمە
کێیە وا گوڵبانگی فالەی عەقڵ و هۆشی دڵ ئەبا
خالیدتخلصی دڵ پڕ لە گریان، بولبولی زارە ئەمە