دڵ کە بێهوشە لە ڕووی یاری دڵارامێکە

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  518 مشاهده
دڵ کە بێهوشە لە ڕووی یاری دڵارامێکە
جگەرم «لالەوەش»ی داخی گوڵ ئەندامێکە
مەستە ڕوحم بە مەزەی لێوی کە شەرەنگیزە
دیارە مەست مەیلی لەبەر سوێری بە بادامێکە
بە شەکەر خەندە بتی دینمی وا تاڵان کرد
هەموو ڕێی لای ئەو ئەبینم کە بە ڕیز دامێکە
ئەی سەبا وا ئەمرم زوو کە لە ڕێی خوادا
پێی بڵێ عاشقەکەت کوشتەیی پەیغامێکە
تۆ بڵێی جارێکی تر بەختم ئەوەندە یار بێ
لێو لەسەر لێو بێ ئەوە ئارەزووی کامێکە
دوای هەموو میحنەتی دووری لەگەڵی دانیشم
گلەیی دووری لە ناو دەرچێ چ هەنگامێکە
خالیدتخلص نێرگس خوێنی جگەری دەرخوارد دام
لێوی عومرێکی تری دامێ چە خۆش تامێکە