خوسرەوێکی وام هەیە تا دەرکەوێ مەهمێزی ئەو
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
583 مشاهده
خوسرەوێکی وام هەیە تا دەرکەوێ مەهمێزی ئەو
لەشکری گیان خۆی ئەخاتە ژێر لەقەی شەودێزی ئەو
لێو لەسەر لێو نێ وەکوو مرواری ددان و پوکی ئەو
دیارە جیلوەی ئەو لە پەردەی لەعلی قەندئامیزی ئەو
«مانی» گەر تەسویری میسکی با بەسەر پەڕڕەی گوڵا
بێ نموودە کەی دەگاتە خەتتی عەنبەربێزی ئەو
ڕووی لە پشت ئاوێنەوە زۆر چاک ئەبینرێ شووشەکەی
کون کونە چونکوو بە تیری غەمزەیی خوێنڕێژی ئەو
درکی «ژیشک» چی لەسەر پەڕەی گوڵی نەسرین ئەکا
دڵ لە کوێ ئەیبینێ بەو جۆرە خەدەنگی تێژی ئەو
عەکسی ڕووی ئەو خوسرەوە خالیدتخلص! لە شیرینێ بدا
وەک قوتوی شەککەر ئەبوو بێشک دڵی پەروێزی ئەو