گرتمە ئەستۆی خۆم بە سەد گیان تۆزی سەر نەعلەینی تۆ

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  652 مشاهده
گرتمە ئەستۆی خۆم بە سەد گیان تۆزی سەر نەعلەینی تۆ
منم و گیانێکی کە هی تۆیە لە کوێم بوو دەینی تۆ
تاکوو نەڕوانن لە لای ئەستێرەناس دەرناکەوێ
تۆزی ڕووت، ئارەقی گۆنا و شنۆی زولفەینی تۆ
مانگی نوێ سەر ڕۆژ کەوت دووپشک و پەروینی ڕەوان
چەندە جوانە هەیئەت و شکڵ و لیقای بیشەینی تۆ
نەفیی جوزء و حەسری فەردی شەمس و ئیستیلزامی ئەو
چۆن ئەگونجێن ئەو دەم و دوو زوڵف، لەگەڵ خەددەینی تۆ
دوور لە ڕووت هێندە موتەووەل بوو شەوی هیجرانی تار
موختەسەر زۆر دەستدرێژی کردووە زوڵفەینی تۆ
چاوی بیمارت کە ئەڕوانێ شیفایە بۆ نەخۆش
بووعەلی ئەم «حكمة العينعربی»ەی نییە وەک عەینی تۆ
ڕوومەتت ئاوی دڵارامی هەوای تەڕ کردووە
تا لەسەر کوڵمت دەریخست شێوەیی قەوسەینی تۆ
بێتو خالیدتخلص شەرحی ئەو ئەبرۆیی میشکینە بکا
«قاب قوسينعربی»ە مەتافی ڕوحی بۆ سەهمەینی تۆ