ئەو کەسەی پێشترە لە ڕوحی ڕەوان
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
676 مشاهده
ئەو کەسەی پێشترە لە ڕوحی ڕەوان
بتەوێ ناوی ئەو بزانی عەیان
ناوی ئەو وا لە بەیتی دواییدا
دانراوە وەکوو لە لەشدا گیان
بۆیە وا شاردیەوە لە خەڵک خالیدتخلص!
گەنجی عیرفانە گەنج ئەبێ ببێ پەنهان
هێندە چەسپیوەتە دڵی تەنگم
ئەو وەکوو خانەخوێیە ڕوح میوان
لە سەنا و ستاییشی ئادەمی ئەودا
قەڵەمم لاڵە! بیشی بێ دووسەد زوبان
زولفی سەربەستە «کەوا» کەوتۆتە ناو
مورغی پێ بەستراوی بەستە زوبان
یەعنی زیی زولف نەبێ بە لام و فێ
تەیری بێ پێیە «طوطیفارسی» لە «میانفارسی»
چەند لەتیفە کە ئەم موعەممایە
شێخ لەتیفێکی خستۆتە مەیدان