چەنگی شکاو

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  625 مشاهده
ئەزانی بۆ وا لاواز و بێڕەنگم
زێڕم، بەڵام ئەسیری پەنجەی ژەنگم
بێ پەروام و لە نێو دەریای ئەوینا
دەنرکێنێ دڵەی وەکوو نەهەنگم
وەک پەروانەم لە نێو گڕی فیراقا
هەڵئەقرچێم، ئەسووتێم و بێدەنگم
هەر ئەکوڵێم و ئەجۆشێم و ئەسووتێم
تۆ ڕۆژ و من دڵۆپەیەک ئاوەنگم
من ئاوارەی ناوچە و مەڵبەندی عەشقم
دەس بە یەخەی فیراقم و لە جەنگم
تۆ وڵاتی ئەوین و پڕ لە ڕازی
من شەهید و کوژراوی ژاو و ژەنگم
مەمتارێنە و مەمنێرە بۆ غەریبی
من هەر لە نیشتمانی خۆم بە سەنگم
خەزەڵوەری ژیانە، من، بەڵام هەر
بولبولی عاشقی گوڵی قەشەنگم
هەر ئەخوێنم بە دڵ بۆ گوڵ، بۆ جوانی
هەرچەندە پیرم و شکاوە چەنگم