پەنجەرەکان
وەرگێڕاوی شیعرێکی مەهدی ئەخەوان سالیس
از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
1 دقیقه
692 مشاهده
وەک دوو پەنجەرەی بەرامبەر یەک بووین
غافڵ لە دەور و سووڕی فەڵەک بووین
هەموو ڕۆژ سڵاو، پرسیار، پێکەنین
قەرار و وادەی ژوانێکی شیرین
عومری عەشق کورتە چەغار سەد چەغار
وەک شەوی پووشپەڕ ڕۆژی بەفرانبار
ئێستا دڵی من خەستە و شکاوە
لە دوو پەنجەرە، یەکیان بەستراوە
نە خەتای ڕۆژ و نە مانگ جادووی کرد
لەعنەت لە سەفەر هەرچی کرد، وی کرد