ژوانی کوردەواری
از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
1 دقیقه
840 مشاهده
کونجێکی تاریک
دوو سێبەری سڵ
لە یەکتر ئاڵاو
بە پسکەپسک و هەناسەبڕکێ!
تەمەننای نیگای دوو چاوی شەیدا
کسپە و خۆرپەی دڵ
کڵپەی ئەوین و بڵێسەی ئاگر
دەستێکی لەرزۆک
مەڕمەڕی سینگ و
لەرە و تەکانی دوو مەمکۆڵەی خڕ!
سرتەی دوو لێوی تامەزرۆی یەکتر
تک تک ئاونگی عارەقەی شەرم
لەسەر پەڕەی گوڵ
لە ناکاو چرپەی پێی ڕێبوارێک و
سڵی ئاسکێک و
کۆڵانێکی پڕ
لە زرینگە و بۆنی بازنە و سمڵ!
دوو سێبەری سڵ
لە یەکتر ئاڵاو
بە پسکەپسک و هەناسەبڕکێ!
تەمەننای نیگای دوو چاوی شەیدا
کسپە و خۆرپەی دڵ
کڵپەی ئەوین و بڵێسەی ئاگر
دەستێکی لەرزۆک
مەڕمەڕی سینگ و
لەرە و تەکانی دوو مەمکۆڵەی خڕ!
سرتەی دوو لێوی تامەزرۆی یەکتر
تک تک ئاونگی عارەقەی شەرم
لەسەر پەڕەی گوڵ
لە ناکاو چرپەی پێی ڕێبوارێک و
سڵی ئاسکێک و
کۆڵانێکی پڕ
لە زرینگە و بۆنی بازنە و سمڵ!