(...)

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  757 مشاهده
ئەوین وەکوو بورکان، وەک بوومەلەرزە
چیای بەرزی دڵم ئەخاتە لەرزە
هەر ئازارە هەڵئەشاخێ بە گژما
هاوار ئەکا ڕۆحم لە ژێر تەوژما
بەربینگی لێگرتووم چەقۆی هەناسە
بۆتە پەنگاو لە چاوما ئەشکی تاسە
هەزار هاوار لە ناو دڵما خنکاوە
چارەنووس و ژیانی خۆم دۆڕاوە
لە گێژاوا ماوم بەبێ لەنگەرێ
بەدی ناکەم باوەشی هیچ بەندەرێ