قولەی قافی ئاوات
از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
2 دقیقه
758 مشاهده
شەکەت، نوقمی تۆز و غوباری بیابانی کاکی بە کاکی
ئەگەرچی شەڵاڵی خوناوی سپێدەی ئەوینم
ملەی تووشی ژینە لە ڕێما وەرە
لەگەڵمابە لەم سەختە هەورازە بەرزە
کە ئاستەنگە ڕێیە و دەڕۆم هەر شەقاوێ بە چنگەکڕێ
بە ئانیشک و ئەژنۆ
چقڵەشینە بزمارە، هەوا ژار، ڕێگە مەکۆی مارە
من چەسپی زەوی
مەگەر هەر بە ئەعجازی جەزمی ئەوین سەرکەوم
لەم هەزار و هەزارە!
چلۆن ڕێ بپێوم
بە ودمی چ هێزێ؟
دەگەم بەو هەوارەی کە هۆبەی ئەوینە
کە دڵ خەستە، دیلە، بە زنجیری عەشقت دراوە شەتەک!
سوار، چارەنووسە
لەغاوی ژیانم دەکێشێ
بەرەو نادیاری
وە من ڕۆدەچم، هەر بەرەو ناخی زوڵمەت
دەڵێی وەک تفێکم
هەڵمداوێ بۆ نێو مەزاری نەبوون ئەم زەوینە!
بەڵام من
کە دانانەوێنم لە هەمبەر فەڵەکدا سەرم
شەڕەنگیز و یاخیم لە مەرگ و نەمان
هەتا جەغزی مێرگی بە ئەشک ئاودراوی دەرەی سەوزی ژین
هەر دەڕۆم و دەڕۆم
تەنانەت ئەگەر بێ بە تاڵانە خەنجەر زەوین و زەمان!
بەرەو ڕوومە دێ لەم بنارە، پەیاپەی
لە هەر لاوە تاوێر
ئەگەرچی ژیانی بە ئەم چەشنە ڕژدە
وەکوو کەکرە تاڵە
بەرەو ژوورە، بۆ دوندە ڕێگەم
هەتاکوو لەغاوی مەبەستم
لە زاری چیاکۆ نەبەستم
هەدادان و وەستان
مەحاڵە، مەحاڵە!
وە گوڵخەندەرانە مەبەستم
ڕواوە لە پۆپەی قولەی قافی ئاوات!
دەبێ زین لە کۆڵی ملەی تووشی ژین کەم
بڕۆم و نەوەستان ببێ بە دروشمم
خوڵی بۆڕ و مردن لە چاوی فەلەک کەم
بڕۆم تاکوو ئەشکێ ڕکەی تەسکی دیلی
بە قووەی ئەوین گۆڕەپانی فەڵەک کەم
بە شانۆی سەمای ڕۆح
لە عاستی بەشەردا
جیهان مێوە، دەکرێ بگۆڕدرێ بە هەرچی
دەڕووخێنێم ئەم نەزمە
دەکارم، دەکارم
جیهانێکی دیکە بخولقێنم ئەمما
ئەگەر بێی لەگەڵما!
ئەگەرچی شەڵاڵی خوناوی سپێدەی ئەوینم
ملەی تووشی ژینە لە ڕێما وەرە
لەگەڵمابە لەم سەختە هەورازە بەرزە
کە ئاستەنگە ڕێیە و دەڕۆم هەر شەقاوێ بە چنگەکڕێ
بە ئانیشک و ئەژنۆ
چقڵەشینە بزمارە، هەوا ژار، ڕێگە مەکۆی مارە
من چەسپی زەوی
مەگەر هەر بە ئەعجازی جەزمی ئەوین سەرکەوم
لەم هەزار و هەزارە!
چلۆن ڕێ بپێوم
بە ودمی چ هێزێ؟
دەگەم بەو هەوارەی کە هۆبەی ئەوینە
کە دڵ خەستە، دیلە، بە زنجیری عەشقت دراوە شەتەک!
سوار، چارەنووسە
لەغاوی ژیانم دەکێشێ
بەرەو نادیاری
وە من ڕۆدەچم، هەر بەرەو ناخی زوڵمەت
دەڵێی وەک تفێکم
هەڵمداوێ بۆ نێو مەزاری نەبوون ئەم زەوینە!
بەڵام من
کە دانانەوێنم لە هەمبەر فەڵەکدا سەرم
شەڕەنگیز و یاخیم لە مەرگ و نەمان
هەتا جەغزی مێرگی بە ئەشک ئاودراوی دەرەی سەوزی ژین
هەر دەڕۆم و دەڕۆم
تەنانەت ئەگەر بێ بە تاڵانە خەنجەر زەوین و زەمان!
بەرەو ڕوومە دێ لەم بنارە، پەیاپەی
لە هەر لاوە تاوێر
ئەگەرچی ژیانی بە ئەم چەشنە ڕژدە
وەکوو کەکرە تاڵە
بەرەو ژوورە، بۆ دوندە ڕێگەم
هەتاکوو لەغاوی مەبەستم
لە زاری چیاکۆ نەبەستم
هەدادان و وەستان
مەحاڵە، مەحاڵە!
وە گوڵخەندەرانە مەبەستم
ڕواوە لە پۆپەی قولەی قافی ئاوات!
دەبێ زین لە کۆڵی ملەی تووشی ژین کەم
بڕۆم و نەوەستان ببێ بە دروشمم
خوڵی بۆڕ و مردن لە چاوی فەلەک کەم
بڕۆم تاکوو ئەشکێ ڕکەی تەسکی دیلی
بە قووەی ئەوین گۆڕەپانی فەڵەک کەم
بە شانۆی سەمای ڕۆح
لە عاستی بەشەردا
جیهان مێوە، دەکرێ بگۆڕدرێ بە هەرچی
دەڕووخێنێم ئەم نەزمە
دەکارم، دەکارم
جیهانێکی دیکە بخولقێنم ئەمما
ئەگەر بێی لەگەڵما!