ئاویەر

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  848 مشاهده
من کێوێکی ڕاوەستاوم لەو بەرزە
هەورە تریشقەش پشتم ناخاتە لەرزە
هەرچەند بێدەنگ، ڕاوەستاوم لەو بانە
دەروونم پڕ لە ئاگر و بورکانە
کارەسات و ڕووداوی زۆرم دیوە
زۆر نەیاری دڕم لێ ڕاپەڕیوە
خوێنی گوڵی سووری زۆرم ڕژاوە
بەسەر یاڵ و ماە و زەردما پژاوە
سینگم داڵدەی ڕۆڵەی ئازا و بوێرە
لانەی تەژی نرکەی پڵێنگ و شێرە
سەدان کەڕەت هێرشیان بۆ هێناوم
لە ڕوویاندا وەستاوم، ڕاوەستاوم
گوڵی زۆریان لە داوێنم دزیوە
پای چەند ڕۆڵەم لە تەپکە و داو خزیوە
هێندە ئازار و برین و ئێشم دیوە
باخی مێژوو بەخوێنی من خەمڵیوە
پشتم چەما لە ژێر باری تەوژما
تفەنگ نەما هەڵنەشاخێ بە گژما
هەرچەند لە ناو خاک و خوێنا گەوزاوم
بەڵام دیسان هەستاوم و هەر ماوم
ڕۆحی بەرزم چاوگەی ئاوی ژیانە
قەت نامرم خزری زیندەم میوانە