پوورەی ئەوین

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  811 مشاهده
واژەکان وەکوو هەنگ
لە باخی ئیلهامدا
یەکترین ناناسن
دەست لە مل یەک ناکەن:
یەک ناگرن، بێگانەن، مل نادەن
گەرچی گشت، ئاوسی ئاوبارەن!
گیانەکەم!
یادی تۆ وەک شانەی هەنگوێنە
خێڵی هەنگ نیشتمان پەرەستن
کە شنەی بای ئەوین هەڵئەکا
ڕادەکەن، بە پەلە...
دەستی یەک دەگرن و
بە دەورتا گشت پوورە دەبەستن!