خۆشەویستی
از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
2 دقیقه
2208 مشاهده
خۆشەویستی من!
چۆن بەرایی دا،
چاوەکانت وا ببینێ من بە تەنیایی.
خۆ دڵی من کۆتری بن گوێسوانەی چاوەکەی تۆ بوو!
نەتئەزانی من بەبێ تۆ
ڕۆحی نەسرەوتم
وەک گوڵی نێو شۆرەکاتی وەرزی بێ باران
زڕ دەژاکێ، سیس دەبێ، دەمرێ!
سەد مخابن من ئەوینداری هەژار و تۆ لە خۆبایی...
ئێستە سەرگەردان...
وا دەپێوم کوێرەڕێی سەختی ژیانی تووش
توێشە خاڵی، دەس بەتاڵ و قاڵبێکی بێ دڵ و هەستم!
ئیتر ئەم تاڵاوە بادەش، ئۆقرە نابەخشێ.
من تەژی دەردم
نوقمی هاڵاوی خەیاڵم
شاعیرێکی شەوگەڕی مەستم
ڕەنگە نەمناسیتەوە ئەم جارە بمبینی!
بەفری وەرزی خەم
دۆڵی دڵمی کردووە جێگەی ڕنووی ماتەم
ون بووە سیمای زەمانی لاوەتیم، تەنیا
تاپۆیەک ماوە...
تاپۆیەکی نێو مژێکی خۆڵەمێشیی خەم!
ڕەنگە چارەنووسی من وا بێ
وەک چلۆن تەنیا لە دایک بووم
هەر بە تەنیاش ڕابوێرم ژین
تازە ئاخر هەر بە تەنیایی
سەر بنێمە باوەشی مەرگ و
بایەقوش لە کاولاشی نێو دلی خۆمدا
بۆم بخوێنێ سوورەتی یاسین
خۆشەویستم! کاتێ من مردم
قەت مەپرسە چۆن بەبێ تۆ ژینم تێپەڕ کرد
ژین نەبوو، هەر ساتە مەرگێ بوو
قەت هەواڵی شوێنی مەرگ و گۆڕەکەم لە کەس مەپرسە، بەس
من بەڵێنم بردە سەر، پەیمانەکەم نەشکاند
کاتی مەرگیش دوا هەناسەم هەر بە یادی تۆوە هەڵکێشا
دوا وشەم هەر ناوی تۆ، هەر ناوی تۆ، هەر ناوەکەی تۆ بوو!
چۆن بەرایی دا،
چاوەکانت وا ببینێ من بە تەنیایی.
خۆ دڵی من کۆتری بن گوێسوانەی چاوەکەی تۆ بوو!
نەتئەزانی من بەبێ تۆ
ڕۆحی نەسرەوتم
وەک گوڵی نێو شۆرەکاتی وەرزی بێ باران
زڕ دەژاکێ، سیس دەبێ، دەمرێ!
سەد مخابن من ئەوینداری هەژار و تۆ لە خۆبایی...
ئێستە سەرگەردان...
وا دەپێوم کوێرەڕێی سەختی ژیانی تووش
توێشە خاڵی، دەس بەتاڵ و قاڵبێکی بێ دڵ و هەستم!
ئیتر ئەم تاڵاوە بادەش، ئۆقرە نابەخشێ.
من تەژی دەردم
نوقمی هاڵاوی خەیاڵم
شاعیرێکی شەوگەڕی مەستم
ڕەنگە نەمناسیتەوە ئەم جارە بمبینی!
بەفری وەرزی خەم
دۆڵی دڵمی کردووە جێگەی ڕنووی ماتەم
ون بووە سیمای زەمانی لاوەتیم، تەنیا
تاپۆیەک ماوە...
تاپۆیەکی نێو مژێکی خۆڵەمێشیی خەم!
ڕەنگە چارەنووسی من وا بێ
وەک چلۆن تەنیا لە دایک بووم
هەر بە تەنیاش ڕابوێرم ژین
تازە ئاخر هەر بە تەنیایی
سەر بنێمە باوەشی مەرگ و
بایەقوش لە کاولاشی نێو دلی خۆمدا
بۆم بخوێنێ سوورەتی یاسین
خۆشەویستم! کاتێ من مردم
قەت مەپرسە چۆن بەبێ تۆ ژینم تێپەڕ کرد
ژین نەبوو، هەر ساتە مەرگێ بوو
قەت هەواڵی شوێنی مەرگ و گۆڕەکەم لە کەس مەپرسە، بەس
من بەڵێنم بردە سەر، پەیمانەکەم نەشکاند
کاتی مەرگیش دوا هەناسەم هەر بە یادی تۆوە هەڵکێشا
دوا وشەم هەر ناوی تۆ، هەر ناوی تۆ، هەر ناوەکەی تۆ بوو!