مەرگی ئاوات
از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
2 دقیقه
606 مشاهده
لە کوردستان
لەو مەڵبەندە
چڕ و زەنوێر و زەمەندە
کە هەزار دڵ بە بستێک خاکەوە بەندە
ئاوات و شەنگەبێری دوو ئەوینداری دەروونپاک بوون
لە خوا نەبێ لە هەرچی عەبدە بێباک بوون
ئاوات شوانی ئاوایی بوو
گەر گۆچانەکە و شمشاڵەکەی پێ نەبا شایانی پادشایی بوو
شەنگەبێری کیژۆڵەیەک بوو تاقانە و سەنگین و پاک
لە جوانیدا تابڵۆیەکی خودایی بوو ماوەیەک بوو وەک نیچیرێک جێی تەماعی کوڕی خانی ئاوایی بوو
دوو ئەویندار، ئێوارەیەک
بۆ ئەوەی کە بگەن بە یەک
دەستیان گرت و
سەری شێواویان هەڵگرت و
بێ فڕوفێڵ
ڕوویان کردە چارەنووسێکی لێڵ و وێڵ
زۆر پێ نەچوو
بەکرە شۆفار بە خۆی و بە هەواڵەوە بۆ لای خانی ئاوایی چوو
هەموو دیتیان بۆرە سوارێک وەک برووسکە لە دێ دەرچوو دوای ماوەیەک
خرمەی چەک و نەڕڕەی کوڕ و قیژەی کچ و حیلەی ئەسپ و ناڵەی زامار
تێکەڵ بوون و چیرۆکێکیان نووسی لەسەر تاشەی کۆسار
کوڕ و کچانی ئاوایی
بۆ خوێندنەوەی ئەو چیرۆکە
بە هاواری دوو دڵەوە ڕۆیشتن بە ئاسپایی بەڵام کەسیان نەدۆزییەوە دوو ئەویندار
بە شاهیدی کۆنە شمشاڵ
تێکەڵ بوون لەگەڵ سێبەر و خەون و سەهویل و تارمایی
ئەوا ئەمڕۆ
ساڵەوەختی ئەو خەمەیە
دایکی کوڕان هەموو دەڵێن:
ئۆخەی ئاوات
دایکی کچان دەڵێن:
ئۆخەی شەنگەبێری
قامیشەڵێن هەموو بووە بە شمشاڵ و لەگەڵ یەکەم پشووی شەماڵ
سانفۆنیای هەزار شمشاڵ
لەو دەشتەدا
زوڵمی خان و بەختی کچۆڵە و مەرگی ئاوات لێ دەدا منی شاعیری دڵشکاو لەو کاتەوە
هەر کە ڕوو دەکەمە چیا
توورەی شمشاڵی ئاوات و دەنگی قاقای شەنگەبێری لە گوێما دەنگ دەداتەوە
بە باوەڕی خەڵکی وڵات
ڕوحی شەنگەبێری و ئاوات
دەس لە گەردن، سەیران دەکەن
لەسەر ئاسمانی ئاوایی
لەسەر کانی
لە دەم ڕووبار
لە جێی هەوار
لە ڕێی خێڵات
لەو مەڵبەندە
چڕ و زەنوێر و زەمەندە
کە هەزار دڵ بە بستێک خاکەوە بەندە
ئاوات و شەنگەبێری دوو ئەوینداری دەروونپاک بوون
لە خوا نەبێ لە هەرچی عەبدە بێباک بوون
ئاوات شوانی ئاوایی بوو
گەر گۆچانەکە و شمشاڵەکەی پێ نەبا شایانی پادشایی بوو
شەنگەبێری کیژۆڵەیەک بوو تاقانە و سەنگین و پاک
لە جوانیدا تابڵۆیەکی خودایی بوو ماوەیەک بوو وەک نیچیرێک جێی تەماعی کوڕی خانی ئاوایی بوو
دوو ئەویندار، ئێوارەیەک
بۆ ئەوەی کە بگەن بە یەک
دەستیان گرت و
سەری شێواویان هەڵگرت و
بێ فڕوفێڵ
ڕوویان کردە چارەنووسێکی لێڵ و وێڵ
زۆر پێ نەچوو
بەکرە شۆفار بە خۆی و بە هەواڵەوە بۆ لای خانی ئاوایی چوو
هەموو دیتیان بۆرە سوارێک وەک برووسکە لە دێ دەرچوو
خرمەی چەک و نەڕڕەی کوڕ و قیژەی کچ و حیلەی ئەسپ و ناڵەی زامار
تێکەڵ بوون و چیرۆکێکیان نووسی لەسەر تاشەی کۆسار
کوڕ و کچانی ئاوایی
بۆ خوێندنەوەی ئەو چیرۆکە
بە هاواری دوو دڵەوە ڕۆیشتن بە ئاسپایی بەڵام کەسیان نەدۆزییەوە
بە شاهیدی کۆنە شمشاڵ
تێکەڵ بوون لەگەڵ سێبەر و خەون و سەهویل و تارمایی
ئەوا ئەمڕۆ
ساڵەوەختی ئەو خەمەیە
دایکی کوڕان هەموو دەڵێن:
ئۆخەی ئاوات
دایکی کچان دەڵێن:
ئۆخەی شەنگەبێری
قامیشەڵێن هەموو بووە بە شمشاڵ و لەگەڵ یەکەم پشووی شەماڵ
سانفۆنیای هەزار شمشاڵ
لەو دەشتەدا
زوڵمی خان و بەختی کچۆڵە و مەرگی ئاوات لێ دەدا