دەریای ژیان
از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
2 دقیقه
759 مشاهده
ژیان چییە؟
دەریایەکی بێ بەستێنە
یا گوڵزارێکی ڕازاوەی دڵەستێنە
لەمێژ ساڵە
ئەو پرسیارە وەک باڵندێکی سەرگەردان
لە هەرێمی شڵێژاوی بیر و زەینم دێت و دەچێ
دەڵێم ڕێگای ئێمە ڕێبوارانی ژیان بۆ کوێ دەچێ؟
نە باوکی خۆم، نە بێگانە، نە مامۆستای قوتابخانە
هەر کات ئەوەم لێ پرسیون
لە وڵاما گوتوویانە
نازانین چییە
بێ هەواڵین ڕێبازەکەش بۆ کوێ دەچێ؟
ئێمەی ڕێبوار لە ڕێگەدا، هەر چیرۆکی ڕابوردووان دەڵێینەوە
پێ لە شوێنی پێی مردووان دەنێینەوە
ئەو پەپوولەی بە ویسالی شەم دەسووتێ، دەڵێ:
ژیان عاشقبوونە
نەکەوتنە
نەسرەوتن و فیدابوونە
نەترسی و سەر تێداچوونە بولبول دەڵێ:
ژیان تەنیا بەهارێکە
دونیای هەراوی من سووچی باخچەیەک یان گوڵزارێکە
هەڵمژینی شەونمی سەر لێوی گوڵە
ئەوجار چریکەی بە ژان و ئێش و کوڵە
دەربڕینی هەستی دڵە بولبول دەڵێ:
کاتێ گوڵی باخی ژیان سیس و زەردە
شەونمی من کڕێوەیە، بەهارەکەم چلەی زستانێکی داگیرکەری سەردە
سەروی باڵابەرز دەڵێ:
ژیان هەر جوانی و جەماڵە
زەردەخەنەی پڕ لە سیحری دڵڕفێنی لێوی ئاڵە
نیگای گەرم و هەستبزوێنی چاوی کاڵە
هەر کەس بە باڵا جوانە،
ئەو شایانی قەدر و ڕێز و هەموو نیعمەتەکانی ژیانە
کەژ و کێوی بەرز دەڵێن:
ژیان تەنیا سەری بەرزە
خۆڕاگری و دڵی قایم و نەلەرزە
لەبەر بوومەلەرزەی وێرانکەری زەوی، نەبەزینە
لەبن باری ڕنووی قورس و سارد و سپی، نەتەزینە، نەڕزینە دەریا دەڵێ:
ژیان وەک من مەند و قوڵ و بە گێژاوە
پڕ لە شەپۆل و شڵێژاوە دەریا دەڵێ:
ئەوەندەی من بە بیری خۆم، وەبیرم دێ
هەر کەس کە میوانێکی شارەزا بووە
لە شەڕ لەگەڵ شەپۆلەکان ئازا بووە
بە هێزی شانی خۆی ڕەها بووە
دەنا دیلی دەریا بووە ئەوجار منیش بەئاسانی
مانای هەموو وشە و پیتەکانم زانی هاوارم کرد:
دەریای بەسام و بێسنوور، تۆ ڕاست دەکەی
تۆ ڕاستەقینە باس دەکەی
لەنێو دەریای ژیانیشا ئەوەی بێڵژەنی چا نەبێ
لە مەلەدا زانا نەبێ
ئەگەر دیلی دەریا نەبێ
ڕسق و ڕۆزیی ماسێکانی دەریا نەبێ
کۆنە یاسای دەریای ژیان، هەر وا بووە و هەر وا دەبێ
دەریای ژیان، قەڵافەتێکی چەشنی پاپۆری دەوێ
وەها بێ، کە لەبەر تەوژمی سامناکی هیچ شەپۆلێک نەکەوێ
دەریایەکی بێ بەستێنە
یا گوڵزارێکی ڕازاوەی دڵەستێنە
لەمێژ ساڵە
ئەو پرسیارە وەک باڵندێکی سەرگەردان
لە هەرێمی شڵێژاوی بیر و زەینم دێت و دەچێ
دەڵێم ڕێگای ئێمە ڕێبوارانی ژیان بۆ کوێ دەچێ؟
نە باوکی خۆم، نە بێگانە، نە مامۆستای قوتابخانە
هەر کات ئەوەم لێ پرسیون
لە وڵاما گوتوویانە
نازانین چییە
بێ هەواڵین ڕێبازەکەش بۆ کوێ دەچێ؟
ئێمەی ڕێبوار لە ڕێگەدا، هەر چیرۆکی ڕابوردووان دەڵێینەوە
پێ لە شوێنی پێی مردووان دەنێینەوە
ئەو پەپوولەی بە ویسالی شەم دەسووتێ، دەڵێ:
ژیان عاشقبوونە
نەکەوتنە
نەسرەوتن و فیدابوونە
نەترسی و سەر تێداچوونە
ژیان تەنیا بەهارێکە
دونیای هەراوی من سووچی باخچەیەک یان گوڵزارێکە
هەڵمژینی شەونمی سەر لێوی گوڵە
ئەوجار چریکەی بە ژان و ئێش و کوڵە
دەربڕینی هەستی دڵە
کاتێ گوڵی باخی ژیان سیس و زەردە
شەونمی من کڕێوەیە، بەهارەکەم چلەی زستانێکی داگیرکەری سەردە
سەروی باڵابەرز دەڵێ:
ژیان هەر جوانی و جەماڵە
زەردەخەنەی پڕ لە سیحری دڵڕفێنی لێوی ئاڵە
نیگای گەرم و هەستبزوێنی چاوی کاڵە
هەر کەس بە باڵا جوانە،
ئەو شایانی قەدر و ڕێز و هەموو نیعمەتەکانی ژیانە
کەژ و کێوی بەرز دەڵێن:
ژیان تەنیا سەری بەرزە
خۆڕاگری و دڵی قایم و نەلەرزە
لەبەر بوومەلەرزەی وێرانکەری زەوی، نەبەزینە
لەبن باری ڕنووی قورس و سارد و سپی، نەتەزینە، نەڕزینە
ژیان وەک من مەند و قوڵ و بە گێژاوە
پڕ لە شەپۆل و شڵێژاوە
ئەوەندەی من بە بیری خۆم، وەبیرم دێ
هەر کەس کە میوانێکی شارەزا بووە
لە شەڕ لەگەڵ شەپۆلەکان ئازا بووە
بە هێزی شانی خۆی ڕەها بووە
دەنا دیلی دەریا بووە
مانای هەموو وشە و پیتەکانم زانی