تەنیا لە چیا
از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
2 دقیقه
691 مشاهده
هەر من مام لە چیای تەم و لێڵ
لە جێڕاوگەی بەتاڵی خێڵ
هاوڕێی کۆڵێک پەژارە و خەم
ئاسۆی دوور و هومێدی کەم
هیوام وا بوو
بەهەشتێکم بۆ پێک بێنی
شەوان هەستی
بێشکەی ساوام بۆ ڕاژێنی
یاران ڕۆیین من مامەوە
بە پۆلووی مەینەت توامەوە
گەردەلوولی ڕێبازی ژین
ونی کرد بەهاری ڕەنگین
هیوام وا بوو لە ئامێزی خۆشەویستم
دەنگی ناسکی تریقەی ساوایەک ببیستم
دڵم تەنگە، لەشم سەردە، غەمم زۆرە، ڕوخم زەردە
ڕێبوارێکی ماندوو دڵم
ئامانج دوور و بێ مەنزڵم
بە تەنیایی لە داوێنی کەژی ئاوات
چاوەڕێی نەوبەهارێکم بەڵام هەیهات
لەنێو شەوگاری تەنیایی
لە چۆلی، دوور لە ئاوایی
کە تەم بەسەر چیا دەکشێ
دەڵێی دەستێک دڵم دەکوشێ
بە خۆم دەڵێم
ناسکە پەنجەی ساڕێژگەری برینم کوا
تریفەی مانگە زێوینەی ئەوینم کوا
ئەی هاوڕازی ژینی تاڵم
بووکە زێڕینەی خەیاڵم
سەرچاوەی خەونی ڕۆیاییم
هاواڵی کاتی تەنیاییم
ژیان بێ تۆ لەلام بارێکی سەنگینە
لاشەی سەردم
ژیلەمۆیەکی بێ تینە
ئاوێنەی ئاواتی دێرین
مینای ئامانجێکی زێڕین
لەژێر باری بێ هیوایی
چڕژی دا بە ئەسپایی
ئاوات لەلام وەکوو خەونێکی ئاڵۆزە
کاتی لاویم زستانێکی بێ نەورۆزە
لە جێڕاوگەی بەتاڵی خێڵ
هاوڕێی کۆڵێک پەژارە و خەم
ئاسۆی دوور و هومێدی کەم
هیوام وا بوو
بەهەشتێکم بۆ پێک بێنی
شەوان هەستی
بێشکەی ساوام بۆ ڕاژێنی
یاران ڕۆیین من مامەوە
بە پۆلووی مەینەت توامەوە
گەردەلوولی ڕێبازی ژین
ونی کرد بەهاری ڕەنگین
هیوام وا بوو لە ئامێزی خۆشەویستم
دەنگی ناسکی تریقەی ساوایەک ببیستم
دڵم تەنگە، لەشم سەردە، غەمم زۆرە، ڕوخم زەردە
ڕێبوارێکی ماندوو دڵم
ئامانج دوور و بێ مەنزڵم
بە تەنیایی لە داوێنی کەژی ئاوات
چاوەڕێی نەوبەهارێکم بەڵام هەیهات
لەنێو شەوگاری تەنیایی
لە چۆلی، دوور لە ئاوایی
کە تەم بەسەر چیا دەکشێ
دەڵێی دەستێک دڵم دەکوشێ
بە خۆم دەڵێم
ناسکە پەنجەی ساڕێژگەری برینم کوا
تریفەی مانگە زێوینەی ئەوینم کوا
ئەی هاوڕازی ژینی تاڵم
بووکە زێڕینەی خەیاڵم
سەرچاوەی خەونی ڕۆیاییم
هاواڵی کاتی تەنیاییم
ژیان بێ تۆ لەلام بارێکی سەنگینە
لاشەی سەردم
ژیلەمۆیەکی بێ تینە
ئاوێنەی ئاواتی دێرین
مینای ئامانجێکی زێڕین
لەژێر باری بێ هیوایی
چڕژی دا بە ئەسپایی
ئاوات لەلام وەکوو خەونێکی ئاڵۆزە
کاتی لاویم زستانێکی بێ نەورۆزە