وەرگێڕانی شیعری شێخ عەبدوولقادری گەیلانی

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  701 مشاهده
ئەو پارچە شیعرە فارسییەم لە ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوەی ١٣٧٠ لە خوالێخۆشبوو کاک محەممەدی ماملێ وەرگرت. فەرمووی ئەو شیعرە ئی شێخ عەبدوولقادری گەیلانییە، بۆم بکەوە کوردی.
گەردەنی خستوومە هەودایەکی یار
ڕایەڵ و پۆی عیشقی یارە و بەرقەرار
جارێ دەیر و جارێ مزگەوتم دەبا
ڕادەکێشێ هەر چی ئەهلە و ڕێبوار
عیللەتی بێ ئەمرییە هەودا، دەنا
کێشی بێ هەودا پەسەندە و پایەدار