گوڵی یادگار

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  625 مشاهده
دڵشکێن بۆ گوڵ دەنێری من گوڵم ناوێ لە تۆ
گەرچی دڵمت کوشتووە خوێنی دڵم ناوێ لە تۆ
گوڵ مەنێرە تۆ گوڵی هیوای منت ژاکاندووە
تۆ زەمانێک کۆشکی ئاواتی منت ڕووخاندووە
خۆزگە خەرمانێک گوڵم بایە لە خونچە و یاسەمەن
گەر دەهاتی ڕشتبامە خاکی بەر پێت گوڵ بەدەن
دێوەکەی من گوڵشەنی بێ باخەوانی بۆ چییە؟
ئەو دڵە جەننەتی بێ سەروی ڕەوانی بۆ چییە؟
من دڵم داوە و لەلام هیچ بایەخی نێ دڵ نەبێ
گوڵ مەنێرە، بەژن و باڵات گوڵ بێ، عومرت گوڵ نەبێ