مەدحی نەبی
از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
2 دقیقه
818 مشاهده
سوڵتانی بەشەر، بەحری کەڕەم، خۆری دوو عالەم
میوانی سەما، دژ بە سەنەم، ئەشڕەفی ئادەم
سەر هاتە قەدەمگاهی دەرت، سەروەری نامی
عەفوم کە، ئەمانم دە ئەمین، هەر تۆ پەنامی
ئەی خۆری حەقیقەت، موتەجەللی لە مەجازت
ئەی ڕوحی موقەڕڕەب، مونسی ڕاز و نیازت
ئەی هەوری هومێدی تینووان، دەستی فەیازت
ئیکسیری دڵی ناسرتخلصە، سەوقاتی حیجازت
وەختی سەفەرە و پێم نییە توشە و حەسەناتم
یەک عومرە کە بێهوودە لە شوێن ئاوی حەیاتم
بەو دەوڵەتە بێ کەڵکە لەدەس چوو دەم و کاتم
هیوام بەوەیە بولبولەکەی حەمد و سەناتم
کاتێ کە بەشەر دەست بە سەری نەفس و هەوا بوو
کاتێ کە زەوی مڵک و مەکۆی جەهل و ڕیا بوو
کاتێ کە سەنەم سەروەر و ئاورگە خودا بوو
ئازیزێ لە دایک بوو، چرای عەرز و سەما بوو
بەو مەولوودە پیرۆزە بەشەر بەختی ژیاوە
بوتخانە سەروبن بوون و ئاورگە کوژاوە
بۆ ئادەمیان حوججەتی دوایی خوێندراوە
قاسیدی خودا هات و سەنەم دەوری نەماوە
بەو موئمینە مزگێنی بدەن مات و حەزینە
سایەی بە شەفاعەت هەیە ئەو ماهجەوینە
عوسمانشخص و ئەبووبەکرشخص و عومەرشخص جێگری وینە
وا دای لە جیهان شۆقی چرای شاری مەدینە