تەمەننا
از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
1 دقیقه
913 مشاهده
ئەی شەوقی ئەقدەسی ڕووت، ئارامی دڵپەشێوان
ئەی نێوی لایەقی تۆ، شەهدە لە زار و لێوان
ئایینی بەرهەقی تۆ، مەحفووزی دوو جیهانە
بۆ زکری خالقی تۆ، تەسبیحە بەردی کێوان
ئەی شاسواری مەحشەر، دیمەن بە سانی ئەختەر
ڕۆژی ویلادەتی تۆ، کۆشکی زوڵم دەشێوان
ئەی شافعی زەعیفان، ئاوێنەی شەریفان
بیعسەت لەدوای هەمان و نێوت لە سەدری نێوان
تۆ بووی بە ئیزنی ڕەززاق، نیشتی لە شانی بورراق
یەک شەو لە دوو نەفەسدا عەرش و سەمات دەپێوان
من گەر خومار و مەستم بادەی هەقە مەبەستم
نەک ژەهری ئاگرین و تاڵاوی دارە مێوان
ئەی دەرگەهی نیازم من دوو تەڵەب دەخوازم
کورتی کەوە لە عالەم، دەستی دژ و دزێوان
ڕۆژی شەفاعەتی تۆ، ئاواتی ئومەتی تۆ
زەینێک لە ناهومێدان، عەفوێک لە سەربزێوان