بۆ مەلا محەممەدی زوودی

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  350 مشاهده
بەهارە و کاتی سەیرانە، برام ساڵی نەوت پیرۆز
لە خەو هەستە بەسە نووستن شەوی کورت و خەوت پیرۆز
تەماشای دەشت و سەحرا کە، هەموو یەکپارچە خەمڵیوە
ئەگەر ڕاوچی بچۆ کوێستان، بەداو ڕاوی کەوت پیرۆز
کە عاشقی دەشت و گوڵزاری، بەهارە و کاتی سەیرانە
کە کوشتەی چاوی دڵداری، بڕۆ ماچی ئەوت پیرۆز
لە سەر دووندی چیان، کەو دەخوێنی شێت و حەیرانە
دەڵێ عاشق ئەتۆش وەک من، بەهاری پێشڕەوت پیرۆز
بەیانە و بولبولی شەیدا دەنالێنێ هەزار دەستان
ئەتۆش بولبول بەهار و ناڵەناڵ و هەوهەوت پیرۆز
لە دەم چۆم و شەتاوان چەندە جوانن سوێسنە و سونبول
وەنەوشەی ملکەچی داماو! دوو چاوی پڕخەوت پیرۆز
برای هاودەرد و هاوڕازم، ڕەفیقی کۆنەساڵی من
وەکوو «فاتیحیتخلص» گشت کات و شەو و نیوەشەوت پیرۆز