بە تیری عیشقی تۆ
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
1 دقیقه
363 مشاهده
بە عیشقی داوی دوو زوڵفت ئەسیر و گێژ و هیلاکم
تەماشا کە لە دوو چاوی تەڕ و پڕ ئاو و نمناکم
وەبیرم دێتەوە ئەو ماچی دوو لێوی شەکەر ئاسات
لەبۆیە مات و داماو و، کز و بێهێز و خەمناکم
بە شەو هەر فیکری ویساڵی قەدی ڕەعنایی تۆم کارە
لە لۆمەی دوژمن و بێگانە ناترسێم و بێباکم
گەلێ موشکیلە گەر حەل کەم حەواشی زوڵف و ئەگریجەت
غوباری عیشقی تۆ گرتی دوو چاوم غەرقی نێو خاکم
بە تیری عیشقی تۆ سەوداسەرە «فاتیحیتخلص» هەر دەگری
لە دووری تۆ شەوی تارە بە قوربان ڕۆژی ڕووناکم