لادە ئەگریجە و پەچە

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  430 مشاهده
لادە ئەگریجە و پەچە و گێلگێلە، ئەی یاری سەمیم
بێ چرای شۆقی دوو کوڵمت نامەوێ ئاوا بژیم
ماهی ڕوخسارت لە ژێر هەوری زوڵفان بێنە دەر
دوو شەمامەی مەمکەکانت هەڵمژم، ئەمنی سەقیم
کەشفی ئەسراری دڵم بۆ تۆ دەکەم حاڵی بە لێم
گوڵ ئەتۆی، خونچە ئەتۆی، شەککەر ئەتۆی و تۆی نەدیم
وا سووتاوم من لە عیشقا، بوومە پەروانەی شەمت
چاوەکەم ڕوحمێ بە حاڵی دۆستی دەورانی قەدیم
بەو بەهارە خۆش و زەنوێرە بە تەنیا مامەوە
سەخت و دژوارە خەوی کوێستان، بەبێ لێفە و گلیم
پڵپڵە و دەسماڵ و دەرزیلەی سەرت، چیان کرد بە من
هەر وەکوو بۆ جەنگی ئەعراب، بچتە مەیدان ئوڕشەلیم
وەک غەزالی سڵ، سڵێکی کرد و بردی هۆش و دڵ
ئافەرین ئاسکی خوتەن، شیرین قەدەم، نەرم و حەلیم
سەروەت و ماڵ و جەماڵت زۆر لە ئەنداز دەرچووە
موستەحەققم بۆ زەکاتت، بیدە بەو بەندەی هەتیم
قیل و قالی ئەو زەمانە تیفڵی ساوا پیر دەکا
«فاتیحیتخلص» هەر تۆ بە لاوی مایەوە و ساغ و سەلیم