پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «علی بەگی حەیدەری»
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
3 دقیقه
494 مشاهده
ئەی جێگری تەیفور و شەهی دەهلە و سەرهەند
ئەی شاهی بڵند پایە و مەعشووقی هونەرمەند
ئەی ڕێرەوی ڕێبازی بوخارا و نەقشبەند
«تا بێنێ سەبا بێنێ لە تۆ، شادم و خورسەند
ڕووحم بە فیدای مەرقەدت، ئەی شاهی شەرەفکەند»
هێند بەرزە مەقامت، لە سەرووی ئەختەر و ماهی
نووری لە جیهان لابەری زوڵمات و گوناهی
ئەوسافی جەمیلت بەخودا لاموتەناهی
«ئەی سەروی بەهەشت و گوڵ و گوڵزاری ئیلاهی
دووریم لە گوڵی ڕووت و قەدی سەروی تۆ تا چەند»
غەوواسی دوڕی مەعنی لە هەر سوچ و کەنارا
«چشمت به من انداز عزیزم تو خدا رافارسی»
نووری دڵی تاریکی لە دەیجوری بەهارا
«تۆ مەزهەری ئەنواری وەکوو شاهی بوخارا
تۆ مەحرەمی ئەسراری، وەک ئەحڕاڕی سەمەرقەند»
ئەی دڵ وەرە بۆ باخی تەریقەت وەکوو مەل بە
بولبول بە لە گوڵزار و غەزەلخوانی جەبەل بە
پەروانە سیفەت بۆو شەمە ئامادەی هەل بە
«ئازادە لە دوو عالەم و ئاسودەیی قەلبە
هەر کەس، کە بە زنجیری عەلاقەت هەیە پابەند»
وەک کەعبەیی حاجاتە، بە قوربان حەرەمی تۆ
کوحلی بەسەرە، خاکی بەری پێ و قەدەمی تۆ
شاهەنشەهـ و سوڵتانە لە دونیا خەدەمی تۆ
«ئومێدی نەجاتی منە، لوتف و کەرەمی تۆ
هەر چەندە کە باری گونەهم قورسە وەکوو ئەڵوەند»
لەو ڕۆژەوە ڕۆژی ڕوخی تۆ لێرە بووە ون
تۆ ڕۆیی لە ڕێی خۆت و دەبڕاوانە شەهی من
جەرگم بە سەرەنێزە هەموو لەت بووە، کونکون
«بێ تۆیییە وا دێن و دەچن شێخی درۆزن
نەزدیک لە شەیتانن و دوورن لە خوداوەند»
هەر قەومێ نەبن پەیرەوی زانا و مەلایان
لای عالەمی باتین نییە هیچ قەدر و بەهایان
بۆ پیری شەریعەت نەگرێ دەنگ و سەدایان
«ئەو شێخە جەهولانە تەماشا کە لە لایان
فەرقی نییە قورئانی خودا و سەفحەیی پازەند»
ئەی دڵ وەرە لەو وەزعە پەرێشانەیە بگری
ئەی خوایە بە دوورم کە، لە شەیتان و لە مەکری
پیر ڕۆیی لە بورهان و ئیتر کەس نییە سەبری
«ئاخ بۆ عومەر و لەشکری ئیسلام کە موکری
ئەوڕۆکە لەبەر شێخی درۆ بۆتە نەهاوەند»
لەو دەرکە نەکەی دوور بکەوی «فاتیحیتخلص» تۆ قەت
سا بەسیە برام جەور و جەفا و ناڵە و زیللەت
بۆ یادی خودا کافییە بۆت گۆشەیی خەڵوەت
«لەم وەعزە وەرە «حەیدەریشخص» توخوا مەکە غەفڵەت
گوێ بگرە لە ئەم پەندە، بەڵا مەردی خێرەدمەند»