پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «کەوکەبی» «مەلا نەجمەدینی کەوکەبی شاد»
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
3 دقیقه
502 مشاهده
بەو تیری موژەی، گیان و جگەر غەرقی قرووحە
بەو چاوی ڕەشی، سینە و دڵ پڕ لە ترووحە
ئەو خونچەگوڵە، قابیلی سەد تەرزە مەدووحە
«ئەو یارە لە بۆ جەژنی دڵان، سەیقەلی ڕووحە
ماچی سەری کوڵمی، بە مەسەل جامی سەبووحە»
ئەم باخە سەر و خواری، بەی و سێو و هەنارە
عاشق وەرە بنواڕە، تۆ لەو لالە عووزارە
فرمێسکی دوو چاوم وەکوو لێشاوی بەهارە
«ئەی دڵ وەرە ناجی بە، لە دەریایی پەژارە
خۆت باوێ لە مێزی، کە دەڵێی کەشتییە نووحە»
فینجانی مەمی گەوهەر و یاقووتە سپی و سوور
خاڵ و خەت و ئەگریجە، لە مل شوعلە دەدا دوور
وەک قەوس و قوزەح، ئەو گوڵە سەر تا قەدەمی نوور
«وەک باخی ئیرەم وایە، تەواو، بان و دەر و ژوور
خادیم بە لەبۆ ئەو دەرە، هەرچەند کە جەمووحە»
قەد نارەون و سەروە، برۆ میلی تەرازوو
لێو لەعلی عەقیق و گوهەرە گەردنی ئاهوو
موژگانی وەکوو خەنجەر و شێر پەنجە و بازوو
«چاو و دەم و کوڵمی، وەکوو دەفتەرچەیی جادوو
دان دانەیی خاڵی، هەموو تەفسیر و شرووحە»
با چی دی نەکەم ناڵە لە دەس ئەزیەت و زوڵمەت
یاران مەدەدێ، تاوەکوو کەی شیوەن و زیللەت
سووتاوە دەروونم، بە گڕی ئاوری فیرقەت
«ئەو پەرچەمی ڕەشماری لەسەر سەفحەیی ڕوومەت
زەنجی مەسەل و، ڕێک و، لەسەف بەستی فتووحە»
ئەی چەپکەگوڵی بەستە، لە نێو گوڵشەنی نەورۆز
ئەی تاقی برۆت سوجدەگەهی عابیدی دڵسۆز
ئەی کوڵمی زەنخدان و ڕوخت شەمعی شەب ئەفرۆز
«بەو تیری موژەی ڕێزی، لە شەڕ تیژی، جگەردۆز
چەند عاشقی بێچارە هەموو گیانی جرووحە»
ئەمڕۆکە لە بازاڕی جیهان شۆخ و پەسەندی
دڵ شێتە، لە تاوی دەگریی بۆ مەی و ڕەندی
بۆ ماچی دەم و سێوی مەم و، ڕوومەتی قەندی
«دڵ حەپس و گرفتارە، بە دوو زوڵفی کەمەندی
پێکاو و برینداری برۆی قەوس و مرووحە»
تەن پیر و زەعیف و وەڕز و عاجزە، یارۆ
وەک بولبولی بێچارە لەبۆ گوڵ کزە، یارۆ
کافر ڕەوش و، فیتنەگەر و ڕافزە، یارۆ
«کارمامزە، ڕوو قرمزە، بۆ دڵ دزە، یارۆ
قەد عەرعەرە، گوڵ مەخمەرە، وەک ڕۆژی سنووحە»
ئەی دڵ وەرە لەو بەزمە ئەتۆ بیکە بەخۆشی
ئەو یارە وەکوو خونچەگوڵە، خۆشە سرۆشی
دڵ کەوتە سەما، مەستە، چ مەحزونە خرۆشی
«بەو چاوی قەدەح وێنە، کەوا مەی دەفرۆشی
دڵ مات و سەراسیمە و بێ هەست و نشووحە»
پەروانە سیفەت، بۆ شەمی ڕووی ماتم و بێ هەست
سەوداسەری یارێکە دڵم، خەستە و سەرمەست
بولبول بە نەفامی بوو، کە سەرکولمی گوڵی گەست
«عاشق کە لە گوڵزاری دەمی، چەپکەگوڵی بەست
بۆ سوجدە لە ناو تەکیە پەشیمانی نەسووحە»
«فاتیحیتخلص» وەرە جارێکی ئە لەو یارە بپرسە
مەعلوومە کە ئەو، خونچە گوڵی ڕەوزەیی قودسە
هەر دەردی ئەوین زەحمەتە، پڕ ئەزیەت و قورسە
«ئەی «کەوکەبیشخص» تۆ لادە لە ئەم ڕێگە بەترسە
دای ناوە سەری ئەو کەسە دارایی جنووحە»