پێنجخشتەکی لەسەر غەزەلێکی «نالی»
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
2 دقیقه
538 مشاهده
وەرە ئەی شۆخ و شەنگی شلک و لاوم
گوڵی بۆنخۆشی سەر کانی و سەراوم
شلێر و شەشپەڕ و گیابەند و خاوم
«عەزیزم، ڕوحی شیرینم دوو چاوم
دەوای زامی دڵ و جەرگی بڕام»
بە من هەڵناگرێ ئەو بارە قورسە
لە ناڵین و هەناسەی شەو بترسە
ئەمن کوردم، گوڵم سەرتۆپی فورسە
«ئەتۆ شا من گەدا دادم بپرسە
لە زوڵمی چاوی بیمارت کوژاوم»
مەڵێ پیرە لە عیشقا زۆر لەسەرخۆم
خەمی تۆ قووتە بۆ من، گیانە! دەیخۆم
شەهیدی تیری ئەبرۆی خەنجەری تۆم
«ئەگەر نەدەیتە دەس خۆم قاتیلی خۆم
لە ڕۆژی ئاخیرەتدا بی پێناوم»
کوژاوی تۆم بە نازی چاوی جادووت
وەکوو بەردی تەوافە خاڵی هیندووت
سیحربازە، تەنافە تاری گیسووت
«دەسا لادە سەری زوڵفت لەسەر ڕووت
کە ڕووتی ڕووتم و مایل بە تاوم»
لە مل خۆمی دەخەم زوننار و خاچێ
بە زوڵفت گەر نەڵێی لەو سووچە لاچێ
ئەگەر تیری موژەت لەم سنگە ڕاچێ
«لەباتی خوێنی خۆم ڕازیم بە ماچێ
دەسا بیدە هەتا زیندووم و ماوم»
دەناڵێ بولبولێک لەو سەرکەلانە
کە فەسڵی پایزە و کاتی خەزانە
چییە ئەو ناڵە و شین و فوغانە؟
«ئەوا نیشانەیی مەرگم عەیانە
کە من غەرقی خەم و خوێن و زوخاوم»
بە دایم کار و پیشەم بۆتە گریان
گەهێ مەست و خومار و گاهێ عوریان
شکا پشتم، چەماوە بۆتە گۆچان
«مەکەن مەنعم لە شیوەن ئەی ڕەفیقان
کە مەحزون و غەمین و دڵشکاوم»
بە هەققی ئەحمەد و ئەسحاب و ئالی
لە دووت وێڵم، نەزان و لائوبالی
بە گیانی «فاتیحیتخلص» و ئەبرۆی هیلالی
«لە ژینی خۆم ئومێدم قەتعە «نالیشخص»
کە سووتاوە هەموو جەرگ و هەناوم»