پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستی «وریا» «شێخ عبدالکریم هیرانی»
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
2 دقیقه
491 مشاهده
ئەو گوڵەی ئاواتی گەل بوو، پێم بڵێن بۆچی ونە؟
چاو لە تاوی خوێن دەڕێژێ، دڵ لە تاوی کونکونە
خۆی نەماوە، شیعرەکانی تیری جەرگی دوژمنە
«گەر هەبێ شاعیر لەناو کوردا بەڕاستی «هێمنشخص»ە
خۆشەویستیی ئەو هەمیشە وا لەناو هەستی منە»
«تاریک و ڕووناعلام»ی بەڕاستی خۆشە وەک ئاوی حەیات
کۆچی «هێمن»، ماتەمی خستۆتە سەرخاکی وڵات
کۆڕی ئەدیبان دەگیرا ئەو چرا بوو گەر دەهات
«شیعرەکانی وەک چرای ڕووناکە بۆ ڕێگەی خەبات
نووکی خامەی ئەو بە وێنەی چقڵی چاوی دوژمنە»
کۆ بۆوە ئەمڕۆ لەسەر دڵ، حەسرەت و داخ و کەسەر
باخ و گوڵزاری ئەدیبان، نا شەفافە و بێ سەمەر
داخەکەم بۆ شاعیری پیری لە شیعرا بەهرەوەر
«مەردی مەیدانی خەبات و بولبولی باخی هونەر
شاعیرێکی پایەبەرز و بیر و باوەڕ ڕۆشنە»
شەرحی دووری خۆشەویستان! ناکرێت و نادرێ
ئەو هەموو دەرد و پەژارە کوا؟ لە دڵ لا نابرێ
شەڕ لەگەڵ کاری خودا بێهوودەیە و بۆت ناکرێ
«هێمن» ی شاعیر لەناو کورد ناوی هەرگیز نامرێ
چونکە خاوەن بەرهەمێکی پڕ لە سوود و شیرنە»
چیت لە دەست دێ «فاتیحیتخلص» لەو شینە هەر جێی تۆ کەمە
ژین بەبێ ئەو لەو زەمانە، زۆر گران و ئەستەمە
مودەتێکە گۆشەگیرم خواردنم دەرد و خەمە
چی بکا «وریا» لە بۆ ئەو شاعیرە، هێشتا کەمە
داخەکەم هیچ ناکرێ، ڕێگای هەموومان مردنە»