بولبولی تەبعم نەخۆشە

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  608 مشاهده
من وەکوو کەو ناتەوانم، وەک شەهێن و بازە ئەو
من حەزین و بێ زمانم، گوڵدەم و تەننازە ئەو
من لە شاری بێکەسیدا گێژ دەخۆم سەوداسەرم
هەر خەریکی بەزم و بادە و عود و نایە و سازە ئەو
بولبولی تەبعم نەخۆشە تێکچووە بازاڕی من
بەستە و شیعر و وتاری، نەغمە و ئاوازە ئەو
من ئەسیر و حەپسی داو و، دڵ لەتی تیغی برۆم
پەرچەم و زوڵف و مژۆڵی ئەفسەر و سەربازە ئەو
دەستەوئەژنۆ، «سەرفگەندە» دوور لە خۆشی و لەززەتم
قەد وەکوو سەروی ڕەوان و، دەم گوڵی شیرازە ئەو
پێکەنین لێم زیز بووە، گریانە هاوڕازی شەوم
ڕوو لە من ناکا، زویرە، بازی تیژ پەروازە ئەو
بێ مەتاع و زێڕ و زیوم، بێ ڕەواجە شیعرەکەم
گەوهەر و یاقووتفرۆشە، تاجیرە، بەززازە ئەو
کوا تەبیبی حاڵزانم؟، بێ دەوای دەردم بکا
دڵڕفێن و خەمڕەوێن و مەحرەمی هەر ڕازە ئەو
دڵبەری شۆخ و نەجیبم «فاتیحیتخلص» زوو چوو لە دەست
چاوڕەش و، عاشقکوژ و، شەڕڕاڕە بێ ئەندازە ئەو