تەرجیعبەندی ئایینی

از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
 1 دقیقه  500 مشاهده
بە ئوممێدم زەمانێ خۆم، لە دەست میحنەت تەوەللا کەم
لە کونجی بێ کەسیدا دابنیشم، ڕوو لە مەولا کەم
چییە ئەحواڵێ؟ ... وا دائیم لە ئاهـ و حەسرەتا بمرم
چییە عومرێ بە ناچاری لە هەر ناکەس تەمەننا کەم
ڕەفیقان گەر بە ئوممێدی خەڵاسی هەر دوو دنیا هەن
دەبێ قەتعی ئەمەل ئەمڕۆ لە فیکری دوون و بێجا کەن
هەتا کەی دڵ بە ئومێد و هەوای دنیای دەنی خۆش کەم
ئەسەف فیکرێکی بێسوودە، ئەمن خۆم شێت و ڕیسوا کەم
مەگەر میرزاتخلص گلەی ناحەق لە بەخت و قیسمەتت وایە
بە تەقدیر و قەدەر ڕازیم، تەمەننای غەوسی بەغدا کەم
ڕەفیقان گەر بە ئوممێدی خەڵاسی هەر دوو دنیا هەن
دەبێ قەتعی ئەمەل ئەمڕۆ لە فیکری دوون و بێجا کەن