دیسانەوە بۆ هاتنەوەی شێخ مەحموود لە دیلی

از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
 2 دقیقه  440 مشاهده
بیحەمدیللا موزەییەن بوو، بە تەشریفی سلەیمانی
لە سایەی هەق تەعالاوە و جەنابی غەوسی گەیلانی
بەشارەت بێ برای دینی، چرای دین هەڵ کرا بۆمان
خەڵاس بوو میللەتی کوردی لە دەس .... بە ئاسان
بە مەعلوومی بزانن، موڵکی کوردستان لە ئەمڕۆوە
خودا عومرێکی تازەی پێ عەتا کردووە بە ڕزوانی
بەهەشتە ئێستە بۆ ئێمە جیهان، چونکە مەلیک مەحموود
بە جوود و مەعدلەت خواهی، دەفەرموێ ئەو حوکمڕانی
کەسانێ تالیبی جیڤە و تەماع و ماڵی دونیا بوون
پەرێشانحاڵ و داماون بە ڕووزەردی و پەشیمانی
ئەسەف بۆ ئەو کەسانە، وا کە فرسەتیان لە دەس خۆ دا
زەمانە پێنج و دوو ڕۆژە، ئەساسی چەرخی دەورانی
کە هەر ڕۆژە بە ڕەنگێ دێتە مەیدان پیرەزاڵی چەرخ
هونەر بۆ ئەو کەسانە، تێک نەدا فکری بە نادانی
کەسێ مەرد بێ لە دنیادا، هەتا مردن بە یەکڕەنگی
دەکاتن سەرفی ئەوقات و زەمانی خۆی بە مەردانی
لە پژدەردا کە مەعلووم بێ، نییانە خیلە و تەزویر
لەگەڵ هەر کەس کە بیناسن نییانە پێچ و پەنهانی
نەژادی ئەحمەد ئاغا «فی الحقيقةعربی» جوملە یەکسانن
بە ئیقدامن لەسەر قەول و قەرارن پیر هەتا جوانی
دووەم بابەکر و خزر و کاک عەبدوڵڵا و نورەدین
نەوەی شێرانە بیللاهی خەیاڵی نایە فەوتانی
بەڵێ بۆ هەر دوو دنیا گەر ببێ یەک ڕەنگ و یەک تابی
نەوەی حاجی ڕەشید ئاغای حەسەن تەحسینی ڕەبانی
ئەمانە دائمەن، ورد و بزورگ و دوون و ئەعلایان
هەواخوای حەزرەتی شێخن لە قاپی حەییی سوبحانی
خوداوەندا بە لوتفی خۆت قەبوڵ کەی ئارەزووی میرزاتخلص
بەسە تا کەی قبوڵ کا ئەم ئەسیری و خانە وێرانی