باب ٢٠

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 4 دقیقه  305 مشاهده

1) چونکە پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە ساحیب ماڵێکی کە سبحەینێ زوو وەدەر کەوت کە فەعلان بۆ ڕەزی خۆی بگرێ.

2) و کە دەگەڵ فەعلان ڕۆژێ دینارێکی قەرار کردبوو، ئەوانی بۆ ڕەزی خۆی نارد.

3) نیزیکی سەعاتی سێیەم وەدەر کەوت و ئی دیکانەی دە مەیداندا بە بێ کاری ڕاوەستاو دی.

4) و بە وانی گوت: «ئەنگۆش بۆ ڕەزێ بچن و هەر چی کە حەقە بە ئەنگۆ دەدەم.» و ئەوان چوون.

5) و دیسان نیزیکی سەعاتی شەشەم و نۆیەم وەدەر کەوت و هەر وای کرد.

6) و نیزیکی سەعاتی یازدەیەم وەدەر کەوت و ئی دیکانەی بە بێ کاری ڕاوەستاو پەیدا کرد و بە وانی گوت: «بۆچی هەموو ڕۆژێ لێرە بە بێکاری ڕاوەستاون؟»

7) بە وییان گوت: «چونکە هیچکەس ئەمەی نەگرتووە.» بە وانی گوت: «ئەنگۆش بۆ ڕەزێ بچن.»

8) و کە ئێوارێ بوو ساحیبی ڕەزێ بە نازری خۆی گوت: «فەعلان بانگ بکە و حەقی بدە. دەست پێ بکە لە ئاخیران هەتا هەوەڵان.»

9) و کە ئەوان هاتن کە سەعات یازدە چووبوون هەر یەک دینارێکیان وەرگرت.

10) و کە هەوەڵان هاتن فکریان دەکرد کە ئەوان پتر وەردەگرن، و ئەوانیش هەر یەکە دینارێکیان وەرگرت.

11) بەڵا وەختێکی ئەوەیان وەرگرت لەسەر ساحیب ماڵی بۆڵەبۆڵیان کرد.

12) دەیانگوت: «ئەو ئاخیرانە یەک سەعات کاریان کردووە و ئەوانەی دەگەڵ ئەمە بەرامبەرت کردووە کە گرانی و گەرمی ڕۆژێمان کێشاوە.»

13) بەڵا ئەو بە یەکێک لە وان جوابی دا و کوتی: «ئەی دۆست ناحەقی بە تۆ ناکەم. ئەرێ دەگەڵ ئەمن بە دینارێکی قەرارت نەکرد؟

14) ئی خۆت هەڵگرە و بڕۆ. بەڵا دەمەوێ کە بەو ئاخیرەی بدەم وەکوو بە تۆ.

15) ئەرێ بۆ من دروست نییە کە دەگەڵ ئی خۆم بکەم هەر چی کە دەمەوێ؟ یان مەگەر چاوی تۆ خراپە چونکە ئەمن چاکم؟

16) هەر واش ئاخیران دەبنە هەوەڵ و هەوەڵان ئاخیر، چونکە بانگکراوان زۆرن بەڵا هەڵبژێراوان کەمن.»

17) و کە یەسووع وەسەر دەکەوت بۆ ئورشەلیمی، ئەو دوازدانەی بەتەنێ هەڵگرت و دە ڕێیدا بە وانی گوت:

18) «ئەوەتا وەسەر دەکەوین بۆ ئورشەلیمی و کوڕی ئینسانی تەسلیم بە کاهینانی گەورە و خوێندەواران دەکرێ و حوکمی لەسەر ئەوی بە مردن دەکەن.

19) و ئەوی بە بتپەرستان تەسلیم دەکەن، هەتاکوو گەپی پێ بدەن و قامچی لێ بدەن و لە سێدارەی بدەن و دە ڕۆژی سێیەمدا هەڵدەستێندرێتەوە.»

20) ئەو وەختی دایکی کوڕانی زەبدی دەگەڵ کوڕانی خۆی هاتە کن ئەوی، سجدەی لێ دەکرد و چتێکی لێ تەڵەب دەکرد.

21) و ئەو بە وی گوت: «چت دەوێ؟» بە وی گوت: «بڵێ کە ئەو دوو کوڕانەی من یەکێک لە لای ڕاستەی و یەکێک لە لای چەپی تۆ دە پادشایەتی تۆدا ڕۆبنیشن.»

22) بەڵا یەسووع جوابی دا و کوتی: «ئەنگۆ نازانن چی تەڵەب دەکەن. ئەرێ دەتوانن ئەو پیاڵەی بخۆنەوە کە ئەمن دەیخۆمەوە؟» و بە وییان گوت: «دەتوانین.»

23) بە وانی گوت: «هەڵبەتە پیاڵەی من دەخۆنەوە، بەڵا ڕۆنیشتن لە لای ڕاستەی و چەپی من، ئەوە ئی من نییە کە بیدەم، بەڵا بۆ ئەوانە کە لە بابی من بۆ وان حازر کراوە.»

24) و کە ئەو دەیانە بیستیان، لەسەر ئەو دوو برایانە ناقایل بوون.

25) بەڵا یەسووع ئەوانی بانگ کردە کن خۆی و کوتی: «ئەنگۆ دەزانن کە مەزنانی میللەتان حیکماتی لەسەر ئەوان دەکەن و گەورەکان دەستەڵاتیان لەسەر ئەوان هەیە.

26) ئەمما لەنێو ئەنگۆ وا نەبێ، بەڵا هەر کەس کە بیەوێ لەنێو ئەنگۆ گەورە ببێ، خزمەتکاری ئەنگۆ دەبێ.

27) و هەر کەس کە بیەوێ لەنێو ئەنگۆ هەوەڵ بێ عەبدی ئەنگۆ دەبێ.

28) چلۆنێکی کوڕی ئینسانی نەهاتووە کە خزمەت بکرێ بەڵا کە خزمەت بکا و کە گیانی خۆی بدا بۆ بەدەڵی زۆران.»

29) و کە ئەوان لە یەریحۆی دەچوونە دەرێ، خەڵکێکی زۆر وەدوای وی کەوتن.

30) و ئەوەتا دوو کوێران کە لەسەر ڕێی ڕۆنیشتبوون، وەختێکی بیستیان کە یەسووع ڕادەبرد قیژاندیان دەیانگوت: «یا ڕەب کوڕی داوود، ڕەحمێ بە مە بکە.»

31) بەڵا خەڵکی لە وان توند بوون کە بێدەنگ بن، بەڵا ئەوان هەر پتر قیژاندیان دەیانگوت: «یا ڕەب کوڕی داوود، ڕەحمێ بە مە بکە.»

32) و یەسووع ڕاوەستا و ئەوانی بانگ کرد و کوتی: «چوو دەوێ کە بۆ ئەنگۆ بکەم؟» بە وییان گوت: «یا ڕەب کە چاوانی مە بکرێنەوە.»

33) و یەسووع ڕەحمی کرد، دەستی لە چاوانی وان دا و جێ بەجێ دیتیان و وەدوای وی کەوتن.