باب ٣

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 3 دقیقه  510 مشاهده

1) دەو ڕۆژانەدا یوحەننا تەعمیددەر هات و دە چۆڵی یەهوودییەدا وەعزی دەکرد.

2) دەیگوت «تۆبەی بکەن چونکە پادشایەتی ئاسمان نیزیک بووە.»

3) چونکە ئەوەیە ئەوەی کە لەوی کوتراوە بە دەستی ئەشعیا پێغەمبەر کە دەڵێ: «دەنگی بانگکەرێکی دە چۆڵیدا دەڵێ: ڕێی ڕەب حازر بکەن و جادانی وی ڕاست بکەن.»

4) و ئەو یوحەننا جلی لە تووکی وشتری بوو و پشتێندێکی چەرم دە پشتیدا و خۆراکی وی کوللە و هەنگوینی کێوی بوو.

5) ئەو وەختی ئورشەلیم و هەموو یەهوودییە و هەموو وڵاتی دەوری ئوردنمکان وەدەر کەوتنە کن ئەوی.

6) و لە وی تەعمید دەکران دە چۆمی ئوردندا بە ئیقرارکردنی گوناحانی خۆیان.

7) بەڵا وەختێکی دیتی کە زۆران لە فەریسیان و سدوقیان دەهاتنه تەعمیدی، بە وانی گوت: «ئەی ئەولادی ماران، کێ بە ئەنگۆی نیشان دا کە هەڵێن لە غەزەبێ کە دێ؟

8) دەنا میوەی لایقی تۆبەی بێنن.

9) و فکر مەکەن کە دە خۆتاندا بڵێن: «ئەمە ئیبراهیممان هەیە بۆ باب»، چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم کە خوڵا دەتوانێ لە ئەو بەردانە منداڵان بۆ ئیبراهیمی هەڵبستێنێ

10)و ئەلان بێور لەکن ڕەگی داران داندراوە، دەنا هەر دارێکی کە میوەی چاک نایەنێ دەبڕدرێ و دە ئاوری داوێژرێ

11) ئەمن ئەنگۆ بە ئاوی تەعمید دەکەم بۆ تۆبەی، بەڵا ئەوەی کە لەدوای من دێ لە من بە قووەتترە: کە ئەمن لایق نیم کە کەوشی وی هەڵگرم، ئەو ئەنگۆ بە ڕوحولقدوس و ئاور تەعمید دەکا.

12) کە بێژینگی دە دەستی خۆیدایە و جۆخینی خۆی پاک دەکا و گەنمی خۆی دە ئەمبارێدا خڕ دەکاتەوە، بەڵا کاکە دەسووتێنێ بە ئاورێکی کە ناکوژێتەوە.»

13) ئەو وەختی یەسووع لە جەلیلی هاتە ئوردن بۆ کن یوحەننا کە لە وی تەعمید بکرێ.

14) بەڵا ئەو مەنعی لێ دەکرد دەیگوت: «ئەمن ئیحتیاجم هەیە کە لە تۆ تەعمید بکرێم و ئەرێ ئەتۆ بۆ کن ئەمن دێی؟»

15) و یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «لێی گەڕێ ئەوێستا چونکە وەها بۆ مە لایقە کە هەموو سداقەتی تەواو بکەین». ئەو وەختی لێی گەڕا.

16) و یەسوع تەعمید کرابوو، جێ بەجێ لە ئاوی وەدەر کەوت و ئەوەتا ئاسمانان ئاواڵە بوونەوە و ڕوحی خوڵای دی وەکوو کۆترێک دەهاتە خوارێ و هاتە سەر ئەوێ.

17) و ئەوەتا دەنگێک لە ئاسمانان دەیگوت: «ئەوەیە کوڕی خۆشەویستی من کە لە وی خۆشحاڵم.»