یەکێ پرسی کە پێغەمبەر لەگەڵ ئەم شەوکەت و شانە

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  1233 مشاهده
یەکێ پرسی: کە پێغەمبەر لەگەڵ ئەم شەوکەت و شانە
چ موجیب موتتەسیل پڕ فیکرەت و دائیم بە ئەحزانە؟
لە پاش «ئەلف و ئەوەند» ئەم جوابە جوانەی دایەوە شەیتان
ئەمەی دیوە کە ئوممەت وا ئەسیری نەفس و شەیتانە