دڵ فکری کردەوە چیە قیرم بووە بە شیر

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  1335 مشاهده
دڵ فکری کردەوە: چیە قیرم بووە بە شیر؟
پیرانی بردەوە کە جوانیمی کەوتە بیر
قامەت نەمام و پشتی وەکوو مێو و ڕۆنی نەرم
چەوتاوە، ڕەق هەڵاتووە، وەک چەوتە مێوی پیر