زاڵمی دڵ ڕەقی ڕوو گرژی موسوڵمان ئازار

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  1133 مشاهده
زاڵمی دڵ ڕەقی ڕوو گرژی موسوڵمان ئازار
هەر بە ئیزایە کە ڕەنگی بگەڕێتە ڕوخسار
بەرد ئەگەر سەر نەشکێنێ، بە چی ڕوو ڕەنگین کا
کە لە پێ هەڵچەقی ئەوسا ڕوخی گوڵنارییە خار