شەوێ لەیلا بە مەجنوونی دەوت بنواڕە حاڵی خۆت

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  3480 مشاهده
شەوێ لەیلا بە مەجنوونی دەوت: بنواڕە حاڵی خۆت
بە خۆڕایی کە چۆنت دا بە با عەقڵ و کەماڵی خۆت؟
جوابی دایەوە مەجنوون: ئەگەر تاقەت ببێ لەحزێ
لە ناو ئاوێنەدا بنواڕەرە حوسن و جەماڵی خۆت