مەخفی نییە ئەم بادەیە وەک نووری سیراج

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  411 مشاهده
مەخفی نییە ئەم بادەیە وەک نووری سیراج
شوعلەی وەکوو مەهتابە لەناو جامی زوجاج
ساقی وەرە بۆم تێکە پەی ئەندەر پەی جام
بەم بادە ئەکا دەردی دڵی من بە عیلاج