ئەتەوێ بەرز ببیەوە نزم بنواڕە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  484 مشاهده
ئیددعای بەرزی و بڵندی قەت مەکە
کیبر و عیززەت خودپەسەندی قەت مەکە
سەر بە باڵا گەر بکەی بۆ ئاسمان
زوو ئەکەویە خاکی بەر پێ ناگەهان
هەر کەسێ تەڵەب کا عیزز و جاهـ
عاقیبەت دەستی قەزا ئەیخاتە چاهـ
نیەتی میعراجە بۆ ئەوجی سەما
هەستی ئەتخاتە مەقامی پڕ جەفا