لە بەزم و ڕەزمی ئەم دەورە کە عالەم هەندە بێ باکا
پێنچ خشتەکی عاجز لەسەر شیعری مامۆستا شێخ عومەری بالیسانی
از کتاب:
دیوانی عاجز
اثر:
عاجز (1929-1967)
3 دقیقه
786 مشاهده
لە بەزم و ڕەزمی ئەم دەورە کە عالەم هەندە بێ باکا
خەیاڵی مردن و حەشر و حیسابی ئەو سەری ناکا
دەترسێم زۆر لەسەر ئەم حاڵە قابیز بێ بەرم لاکا
«دڵا هەستە بەسە ئیتر تەعەمموق بەس لە دونیا کا
لە بۆ ڕۆژی قیامەت حەول دەو ڕووی خۆت لە مەولاکا»
لە ڕێگەی ساڵحان خۆت لامەدە بۆ ڕێی ڕەزیل و خنس
مرادت هەر خودا بێ گوێ مەدە لۆمەی عموومی جنس
ڕەفیقیشت نەبی بگرە بە قوڕئان و شەریعەت ئونس
«لە ئەقوالی ئەبالیس و شەیاتینانی جینن و ئینس
تەجەننوب کەو تەشەببوس هەر بە فەرماییشی تاها کا»
بە ئیخلاسی عەمەل دونیاو ڕیا هەردووک موتەللەق کە
بە زیکری خوا لە قەلبت دەرگەیی شەیتان موغەللەق کە
بە فیکری مردن و قەبر و سوئالیش دڵ موفەللەق کە
«عەلائیق کەم بکە خۆت وا بە ڕێگەی دین موعەللەق کە
هەتا ماوی زەخیرەو زادی پاش مردن موهەییا کا»
لە تاعەت هیچ مەکە تەقسیر دڵ و جەرگت بکە بوریان
مەبە چیدی فیدای دونیا دەمێ واز بێنە لەو توغیان
لە پێش مردن بکە تەدبیری دەفعی قەسوەت و عیسیان
«لە پاش مردن نەفع نادا تەزەڕڕوع زاری و گریان
ئەگەر عەقڵت هەیە ئێستا وەرە کۆشش لە بۆ خوا کا»
تەماشای ئایەتی «لَا تَقْنَطُواعربی» کە چۆنە لوتفی خوا
لە بۆ عەبدانی موسریف وەعدەیێکی چۆنی فەرموو خوا
ئەتوش وەک وان مەڵێ تۆبەم قەبوڵ نابی لە خدمەت خوا
«گوناهت گەرچی بێ ئەندازەیە ئەمما وەرە توخوا
دەخالەت بەو شەهەنشای ساکینی یەسریب و بەتحا کا»
کە چونکە هەر ئەوە شافیع، مودەببیر خۆیتی ئەو سەروەر
عیلاجت زوو دەکا مەعلووم لە سوتانت دەباتە دەر
جەلەو کێشت دەبی بۆ ڕێی نەجات تا حەوزەکەی کەوسەر
«ئەوا ئەو زاتە وەقتی شیددەت و ئەهوالەکەی مەحشەر
لە بۆ ئەو بەس کە زاتی حەق بە «سَلْ تُعْطِيعربی» مونادا کا»
لە بۆ چاوشۆڕی ئوممەت ئەو وەکو زەڕڕین کولاهێکە
لە حەشرا سەر بڵندە بەو لە چاو عالەم کە شاهێکە
وەرە ئەمجا تەماشای کە، کە ساحێبی چ جاهێکە
«کە شاهێکە لە بۆ ئوممەت نییە میسلی پەناهێکە
لە وەقتی زەلزەلەی ساعەت «أَنَا لَهَاعربی» کە دەعوا کا
«محبّ المحسنينَعربی» ئەو، «كبير المرسلينَعربی» ئەو
«طبيب المقتدينَعربی» ئەو، «منجّني التابعينَعربی» ئەو
«أمين المسلمينَعربی» ئەو، «حبیب المهتدینَ» ئەو
«شفيع المذنبينَعربی» ئەو، «رحمة للعالمينَعربی» ئەو
لە فەزلی ئەو تەماشای «سَوْفَ يُعْطِيكَ فَتَرْضَى» کا»
وەرە عاجزتخلص هەتا ئێستا کە مەغروور بووی لە عالەم نیز
لە شەیتان و نەفس بۆ خۆت هەتا ماوی بکە پەرهیز
نەوەک بۆ مردنیش ببنە قەرین ئامێزی دەر ئامێز
«عومەر» بۆ تۆمە ئیتر مائیلی دونیا مەبە هەرگیز
وەفای بۆ کەس نەبوو نابی، هەمووی چاندینە لەم خاکا»