چەند موددەیە دڵ پڕ خەتەر و مات و حەزینە

از کتاب:
دیوانی عاجز
اثر:
عاجز (1929-1967)
 2 دقیقه  694 مشاهده
چەند موددەیە دڵ پڕ خەتەر و مات و حەزینە
بۆ زیارەتی ڕەوزەی شەهو سەرداری مەدینە
دائیم لە غەمی دووری بە ئەفغان و گرینە
خاڵی نییە یەک دەم لە خەیاڵاتی مەکینە
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
یا ڕەببی مەسافەکە بەعیدە بە قەریب بێ
جارێ بە کەڕەم موددەیی وەسلی بە نسیب بێ
بەڵکو دڵەکەم لەم غەمە شاد و بە شەکیب بێ
ئەمجا گەلێ مەمنوونە بە قوربانی حەبیب بێ
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
جارێ چ دەبی بۆمە بە ئیحسان کەڕەمت بێ
وەک من دڵەکەم پڕ لە غەم و پڕ ئەلەمت بێ
ڕوحم بە فیدای خاکی بەری پای خەدەمت بێ
گەورەی ڕوسولی لازمە زێدە نیعەمت بێ
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
بەینێک کە لەسەر ئوفقی دڵم ڕووت ببێ تالیع
ئەو جەبهەتە وەک ڕۆژە کە نووری ببێ لامیح
بۆ ئێش و غەم و دەردو بەڵای من ببێ ڕافیع
تا پڕ بێ لە شادی و بە گوشادی ببێ قانیع
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
قوربان وەرە دەرمان کە برینم وەکو تەبیبان
بۆ خاتری عەلی لا دە لەسەر ڕێگە ڕەقیبان
تا شەممی گوڵەک بێ لە تەڕەف باغی حەبیبان
هەم لاچی غوموومی دڵی مسکین و غەریبان
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
ئەی شاهی زەمان شۆخی جیهان ڕوحی ڕەوانم
موددێکە جەفاخواری گوڵی باغی جینانم
موشتاقی ویسالم بە لیقات نووری ئیمانم
وەک بولبولی شەیدا لە چ هاوار و فیغانم
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
عاجزتخلص کە جەفا خۆرە لە ناو ئەهلی جەفایان
مەستوورە لە ناو بەرگی غەم و دەردو بەڵایان
فەوتاوە لە دووری جەم و بەڵقیس و سەبایان
مەحزوونە هەمیشە وەکو بێ شەوق و سەفایان
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە